ناوچە سنورییەکانى نێوان عێراق و سوریا بە فرۆکە بۆردومان کران، بەبێ ئەوەى بزانرێت ئەو فڕۆکەیەى کە هێرشەکەى ئەنجامداوە سەر بە کام وڵاتە.


بەپێى هەواڵێکى تۆڕى سکاى نیوز، بەرەبەیانى ئەمرۆ  چەند فرۆکەیەکى نەناسراو بنکەیەکى گروپە چەکدارەکانى سەر بە ئێرانیان لە شارۆچکەى مەیادینى سەر بە پارێزگاى دێرەزورى سوریا بۆردومان کردوە.


هەرچەند هیچ زانیاریەک لەبارەى زیانە گیانییەکانى ئەو بۆردومانە ئاشکرا نەکراوە، بەڵام بەپێى هەواڵەکەى تۆڕى سکاى نیوز، دواى بۆردومانەکە ژمارەیەک ئەمبوڵانس بەرەو ئەو ناوچەیە رۆیشتون کە بۆردومان کراوە.


ئەوە لەکاتێکدایە بەپێى راپۆرتێکى روانگەى سوریا بۆ مافەکانى مرۆڤ لە ناوەراستى ئەم مانگەدا سێ چەکدارى حەشدى شەعبى لە ئەنجامى هێرشێکى ئاسمانى لە هەمان ناوچە کوژران.

بابەتی زیاتر

سەرجەم مافەکانی پارێزراوە KNA . Copyright 2020 - Knanews.net ©