ئاژانسی ناوەندیی كۆریای باكوور بڵاویكردەوە، دوێنێ سێشەممە موشەكێكی نوێی تاقیكردووەتەوە بە ناوی (هواسونگ-8) كە خێراییەكەی لە دەنگ زیاترە، تاقیكردنەوەكەش لەنێو دەریادا ئەنجامدراوە.


بەپێی میدیای فەرمیی كۆریای باكوور، توانای چەكە نوێكانی كۆریای باكوور پێشكەوتنی زیاتریان بەخۆوە بینیوە.


شارەزایانیش پێیانوایە، ئەو موشەكەی كۆریای باكوور تاقیكردووەتەوە، یەكەم موشەكی جۆری كروزە كە توانای هەڵگرتنی موشەكی هەیە و هەڕەشەیەكی مەترسیداریشە لەسەر وڵاتانی دراوسێی كۆریایی باكوور.


لەلایەكی دیكەوە، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا ئیدانەی تاقیكردنەوەی ئەو موشەكەی كردووە لەلایەن دەسەڵاتدارانی كۆریاوە و دەڵێن، ئارامیی ناوچەكە تێكدەدات.
بەرپرسێكی پێنتاگۆن جەختی لەوەكردووە، لەگەڵ وڵاتانی هاوپەیماندا هەڵوێستی هاوبەشیان دەبێت.

بابەتی زیاتر

سەرجەم مافەکانی پارێزراوە KNA . Copyright 2020 - Knanews.net ©