توركیا له‌گه‌ڵ عێراق و لیبیا هه‌ماهه‌نگی ده‌كات بۆ رێگه‌گرتن له سپیكردنه‌وه‌ی پاره‌ و‌ كۆكردنه‌وه‌ی داهات بۆ تیرۆر.

 
ئاژانسی هەواڵی ئەنادۆڵ بڵاویکردەوە، لایەنە پەیوەندیدارەکانی تورکیا لەگەڵ نوسینگه‌ی رێگه‌گرتن له‌ كۆكردنه‌وه‌ی داهات بۆ تیرۆریستان، سپیكردنه‌وه‌ی پاره‌ له‌ عێراق، یه‌كه‌ی هه‌واڵگریی دارایی عێراق بۆ هه‌ماهه‌نگی و هاریكاری له‌ رێگه‌گرتن له‌ كۆكردنه‌وه‌ی داهات بۆ تیرۆر و سپیكردنه‌وه‌ی پاره‌ گه‌یشتوونه‌ته‌ رێككه‌وتن.

ئاماژە بەوەشکراوە، لەسەر هەمان پرس  سه‌رۆكایه‌تی دامه‌زراوه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ تاوانه‌ دارایییه‌كانی سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ و دارایی توركیا و بانكی ناوه‌ندی لیبیا و لایەنە پەیوەندیدارەکان رێکەوتون بۆ هەماهەنگی و رێگری لە سپی کردنەوەی پارە.

بابەتی زیاتر

سەرجەم مافەکانی پارێزراوە KNA . Copyright 2020 - Knanews.net ©