وەزارەتی تەندروستی ئێران رایدەگەیەنێت، ئەو هاووڵاتییانەی ڤاکسین وەرنەگرن سزا دەدرێن و لە خزمەتگوزارییەکان بێبەش دەکرێن.

موحسین فەرهادی، جێگری وەزیری تەندروستی ئێران لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "بەمزووانە ناوەندی نیشتمانیی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا، یاسایەک بۆ سزادانی ئەو کەسانەی ڤاکسین وەرناگرن پەسند دەکات، بە گوێرەی ئەو یاسایە ئەو فەرمانبەرانەی ڤاکسین وەرنەگرن وەک سەرپێچیکار مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت".


فەرهادی ئاشکراشی کرد "بەپێی ئەو یاسایە، ئەو هاووڵاتییانەی ڤاکسین وەرنەگرن لە خزمەتگوزارییەکانی دامودەزگاکانی حکومەت بێبەش دەکرێن".

بە گوێرەی راپرسییەکان، نزیکەی 15٪ی ئەو هاووڵاتییە ئێرانیانەی تەمەنیان لە سەرووی 18 ساڵەوەیە، حەز ناکەن ڤاکسین وەربگرن.

بابەتی زیاتر

سەرجەم مافەکانی پارێزراوە KNA . Copyright 2020 - Knanews.net ©