حکومەتی ئەڵمانیا 23 منداڵ و هەشت ژن لە کەمپی رۆژ لە رۆژئاوای کوردستان و دانیمارکیش 14 منداڵ و سێ ژن دەگەڕێنێتەوە. وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیاش سوپاسی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر دەکات. 

بەرەبەیانی رۆژی پێنچشەممە 7-10-2021 وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا لە راگەیێندراوێکدا لە سەر زاری هایکۆ مایس دەڵێت "خۆشحاڵم کە ئێمە توانیمان ئەمشەو 23 منداڵی دیکەی ئەڵمانی و هەشت لە دایکەکانیان لە کەمپی رۆژ لە باکووری سووریا بۆ ئەڵمانیا بگەڕێنینەو". 

بەپێی راگەیێنداوەکە منداڵەکان هیچ تاوانێکیان نییە و دەڵێت "ئەوە دروستە کە ئێمە هەموو شتێک بکەین بۆ ئەوەی ئەوان [منداڵەکان] ژیانێکی سەقامگیر و ژینگەیەکی باش بۆ برەخسێندرێت. " لە بارەی ژنەکانیش وەزارەتی دەرەوە دەڵێت "دایکەکان دەبێت لە بەردەم دادگە بۆ کردەوەکانیان بەرپرسیارەتی بگرنە ئەستوو. زۆرینەیان دوایی گەیشتیان بۆ ئەڵمانیا براونەتە گرتووخانە." 

لە بەشێکی راگەیێندراوەکەدا باس لە بارودۆخی ناوچەی رۆژئاوای کوردستان دەکات و وەزیری دەرەوە سوپاسی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر دەکات و دەڵێت "رەوشی ناوچەکە زۆر سەختە. ملیونان کەس پشت بە هاوکاری مرۆیی دەبەستن. بە هۆی پەتای کۆرۆنا و داڕمانی ئابووری، رەوشەکە سەختتر بووە. پەیوەندیمان لەگەڵ خەڵکی سووریا و لایەنە خۆجێیەکانی کردوون رۆژانە رووبەڕووی ئاڵنگاری تووند دەبنەوە. لایەنە خوجییەکانی پەیوەندیمان لەگەڵ کردوون و پێش هەموویان بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەری کوردی، سوپاسی گەورەییان دەکەین بۆ ئەوەی لە مانگەکانی رابردوو پشتگیری لە ئامادەکارییەکانی چڕ کردووین."

هایکۆ ماس سوپاسی ئەمریکا و دانیمارکیش دەکات کە لە ئۆپەراسیۆنەکە بەشداریانکردووە و دەڵێت "تەنیا بۆ ئێمە نە بەڵکو بۆ هەموو بەشداربووەکان ئەمە کارێکی قۆرس بوو. من سوپاسی هاوبەشە دانیمارکییەکانمان دەکەم، کە پێکەوە کاری گەڕاندنەوەکەمان ئەنجامداوە هەروەها هاوبەشە ئەمریکییەکانمان بۆ پشتگیری لۆجستی."

لە هەمان ئۆپەراسیۆندا 14 منداڵ و سێ ژنی دانیمارکیش گەڕێندراونەتەوە.

بابەتی زیاتر

سەرجەم مافەکانی پارێزراوە KNA . Copyright 2020 - Knanews.net ©