بەیانی ئەمڕۆ دوو شەممە هاووڵاتیانی گوندی لهێبان دوای ئەوەی شەوی رابردوو گوندەكەیان چۆڵكردبوو گەڕانەوە.


بەپێی زانیارییەكان شەوی رابردوو هاووڵاتیانی گوندی لهێبان لە سنووری مەخموور لە ترسی هێرشەكانی داعش گوندەكەیان چۆڵكرد و چەكداری داعش چوونە ناوی، دواتر هێزی دژەتیرۆری چوونە نێو گوندەكەوە.


بەیانی ئەمڕۆ هێزێكی پێشمەرگە و سووپای عێراق چوونە نێو گوندەكەوە و هاووڵاتیانیش دەستیان بە گەڕانەوە كرد.


شەوی پێشتر چەكدارەكانی داعش چوونە سەر گوندی لهێبان لەوێ لەلایەن هاووڵاتیانی گوندەكەوە هێرشەكەیان تێشكێندرابوو، برینداریشیان هەببوو.


هاووڵاتیانی گوندەكە داوای هاوكاری سەربازییان لە سووپای عێراق و هێزی پێشمەرگە كردبوو، بەڵام نەچووبوون بە هانایانەوە.

زۆرترین خوێندراو

بابەتی زیاتر

سەرجەم مافەکانی پارێزراوە KNA . Copyright 2020 - Knanews.net ©