قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم ئەنجامدانی ژمارەیەک گۆڕانکاریی لە ناوچەکانی سنوری دەسەڵاتی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان کە پێی دەوترێت "زۆنی سەوز" ڕاگەیاند.

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، "دەستمان کردووە بە هەندێک گۆڕانکاری و گۆڕانکاری لە دیوانی وەزارەتەکان لە حکومەتە خۆجێییەکان، لە پارێزگای سلێمانی، لە پارێزگای هەڵەبجە، ئیدارەکانی ڕاپەڕین و گەرمیان ئەنجام دەدرێن، بۆ ئەوەی باشتر لە دوێنێ خزمەت بە خەڵک بکرێت."

وتیشی، "شتەکە ئاساییە و ڕێکاری ئاسایی خۆی دەگرێتەبەر."

لێدوانەکەی قوباد تاڵەبانی لەدوای ئەوە هات، بە فەرمی گۆڕانکاریکردن لە چوار سەرۆکی زانکۆی سنوری پارێزگای سلێمانی و سەرۆکی دەستەی کوردستانی بۆ خوێندنى ستراتیژی و توێژینەوەی زانستی ڕاگەیەنرا.

جێگری سەرۆکی حکومەت باسی لەوەکرد، "سەرۆکی زانکۆ هەیە کە زیاتر لە حەوت ساڵە لە پۆستەکەیدایە و وادەکەی تەواو بووە، بۆیە پێویستە گۆڕانکاری بکرێت."
زۆرترین خوێندراو

بابەتی زیاتر

سەرجەم مافەکانی پارێزراوە KNA . Copyright 2020 - Knanews.net ©