رێكخراوی تەندروستی جیهانی، بەبڕی 3 ملیۆن دۆلار هەڵمەتێكی بۆ كوتانی 40%ی هاوڵاتیانی عیراق بە ڤاكسینەكانی كۆرۆنا راگەیاند و ئامانج لە هەڵمەتەكەش ئەوەیە رێژەی كوتان بگاتە 80%.


دكتۆر ئەحمەد زوتین نوێنەری رێكخراوەكە لە عیراق لە بارەی هەڵمەتەكەوە رایگەیاندووە، وەزارەتی تەندروستی و رێكخراوی تەندروستی جیهانی ئامادەكارییان بۆ ئەگەری دەست پێكردنی شەپۆلی چوارەمی كۆرۆنا و تۆمار كردنی نەوەی نوێی ڤایرۆسەكە بەتایبەتی لە وەرزی زستاندا كردووە.
وتوشیەتی، عیراق دواكەوتووە لەوەی رێژەی كوتانی هاوڵاتیان بە ڤاكسینەكان بگاتە ئاستێكی بەرز و ئەوەش ئاسانكاری دەكات بۆ ئەوەی نەوەی نوێی ڤایرۆسەكە بگات و بڵاوببێتەوە.


زوتین لە بەشێكی تری قسەكانیدا رونیكردووەتەوە، سەرەڕای ئەوەی بارودۆخی پەتایی سەقامگیرە بەڵام رێكخراوی تەندروستی جیهانی و وەزارەتی تەندروستی عیراق لە هەوڵی كەمكردنەوەی توشبووانن تاوەكو نزمترین ئاست، ئەوەش بە گەیاندنی رێژەی كوتان بۆ 80%.

زۆرترین خوێندراو

بابەتی زیاتر

سەرجەم مافەکانی پارێزراوە KNA . Copyright 2020 - Knanews.net ©