ماوه‌یه‌كه پرسی هێرشی ڕووسیا بۆ سه‌ر ئۆكراینا و داگیركردنی بووه‌ته دیارده‌یه‌كی گه‌رمی میدیاكانی جیهان، به تایبه‌ت دوای ئه‌وه‌ی كه مۆسكۆ ده‌یان هه‌زار سه‌رباز و چه‌كی قورسی بۆ سنووره‌كانی ئۆكراینا گواستووه‌ته‌وه، ئه‌مه‌یش حكوومه‌تی كیڤی خستووه‌ته ترس و دڵه‌ڕاوكێوه و داوای یارمه‌تی و به‌هاناوه‌چوون له ئه‌وروپا و ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ده‌كات، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش جۆ بایدن و ڤلادیمێر پوتین قسه‌یان كرد، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یش دا كێشه‌كه هێنده ئاسان نییه و بگره به‌رده‌وام مه‌ترسی هه‌ڵایسانی جه‌نگێكی گه‌وره له ئارادایه كه دوور نییه سه‌ر بكێشێ بۆ جه‌نگێكی نێوده‌وڵه‌تی و جیهانی.
كێشه‌كه ئه‌وه نییه كه ئۆكراینا وڵاتێكی ئارام بێ و ڕووسیا بیه‌وێ به زه‌بری هێز و سوپا ملكه‌چی بكات، به‌ڵكو له دوای 2014ه‌وه كه ڕووسیا ده‌ستی به‌سه‌ر نیمچه دوورگه‌ی كریما گرت و ڕاپرسییه‌كی ڕووكه‌شانه‌ی لێ ئه‌نجام دا، كه زۆرینه ده‌نگیان بۆ چوونه پاڵ ڕووسیا دا، حكوومه‌تێكی ژێر ده‌سته‌ی خۆی دامهزراوهندووه و به ته‌واوی ناوچه‌كه‌ی كۆنتڕۆڵ كردووه، به‌ڵام له ناوخۆی ئۆكراینایش كه ژماره‌یه‌كی زۆری ڕووس تێیدا ده‌ژین، به پشتیوانی مۆسكۆ ده‌ستیان به شۆڕش و ڕاپه‌ڕین له دژی حكوومه‌تی كیڤ كرد و له هه‌رێمی دونباس له دژی حكوومه‌ت هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه، تا ئێسته‌یش شه‌ڕ و پێكدادان له نێوان هێزه جوداخوازه‌كانی هه‌ریمی دونباس و حكوومه‌تی ئۆكراینا به‌رده‌وامی هه‌یه و له‌و كاته‌وه تا ئێسته‌یش 14 هه‌زار كه‌س له نێوان هه‌ردوولا كوژراون، له كاتێكدا جیهان كه‌مترین سه‌رنجی له‌سه‌ر ئه‌و جه‌نگه پڕ له خوێنه‌یه كه ورده ورده خه‌ریكه ته‌شه‌نه ده‌كات، مۆسكۆ به هه‌موو تواناوه پشتیوانی چه‌كداره جوداخوازه‌كانی هه‌رێمی دونباس ده‌كات كه ده‌یانه‌وێ ببن به به‌شێك له ڕووسیا، له به‌رانبه‌ریش دا هه‌ریه‌ك له ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریكا پشتیوانی ته‌واوه‌تی خۆیان بۆ حكوومه‌تی ئۆكراینا و سه‌روه‌ری و سه‌ربه‌خۆی وڵاته‌كه دووپات ده‌كه‌نه‌وه و دژی جوداخوازه‌كان كۆمه‌ك و هاوكاری ڕه‌وانه‌ی كیڤ ده‌كه‌ن.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان تا ئێسته ڕووسیا بۆ ڕێگری له هێرشی فره‌وانی ئۆكراینا بۆ سه‌ر جوداخوازه‌كان زیاتر له 100 هه‌زار سه‌رباز و چه‌كی قورس و سیسته‌می جه‌نگی ئه‌لیكترۆنی له سنووره‌كانی ئۆكراینا بڵاوه پێكردووه، ئه‌مه نه‌ك هه‌ر بووه‌ته جێی ترس و دڵه‌ڕاوكێی حكوومه‌تی ئۆكراینا، به‌ڵكوو ئه‌وروپایشی به ته‌واوی دوودڵ و هه‌راسان كردووه. له‌باره‌ی هۆی بڵاوه‌پێكردنی هێزیش له‌لایه‌ن ڕووسیاوه له‌سه‌ر سنووره‌كانی ئۆكراینا، مۆسكۆ بیانووی ئه‌وه ده‌هێنێته‌وه، كه حكوومه‌تی ئۆكراینا نیوه‌ی سوپای وڵاتی له هه‌رێمی دونباس بڵاوه پێكردووه، كه بریتین له 125 هه‌زار سه‌رباز، بۆ له‌ناوبردنی زۆرینه‌ی ڕووسی دانیشتووی ئه‌و هه‌رێمه و به مافی خۆی ده‌زانێت، كه به‌رگری له‌و هاووڵاتییانه بكات، هاوكات به هه‌ڕه‌شه‌یه‌كیش بۆ سه‌ر سنووره‌كانی خۆی و ئاسایشی نیشتمانی وڵاته‌كه‌ی ده‌زانێت، بۆیه به فه‌رمی مۆسكۆ ڕه‌تی ده‌كاته‌وه كه نیازی هێرش و داگیركردنی ئۆكراینای هه‌بێت، به‌ڵكوو دووپات له‌وه ده‌كاته‌وه كه پێویستی به گه‌ره‌نتی نێوده‌وڵه‌تی و یاساییه هه‌یه كه له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانی ناتۆوه هێز له‌سه‌ر سنووره‌كانی كۆ نه‌كاته‌وه و به ته‌واو ئه‌و له‌شكركێشییه له ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌وروپا بوه‌ستێنێت، كه به به‌رده‌وامی هێز و چه‌كی به‌هێز و پێشكه‌وتوو ڕه‌وانه ده‌كات.
پێشتر له 22ی تهمووز/یۆلیۆی 2020 به نێوه‌ندگیری و هه‌وڵی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و ڕێكخراوه جیهانییه‌كانی تر توانرا ئاگربه‌ست له نێوان چه‌كداره‌كانی هه‌رێمی دونباس و حكوومه‌تی ئۆكراینا ڕابگه‌یه‌نرێت، به‌ڵام دوای ماوه‌یه‌ك هه‌ردوولا یه‌كتریان به شكاندنی ئاگربه‌ست تۆمه‌تبار ده‌كرد و ورده ورده ئاگری جه‌نگ و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌كان خۆشكرایهوه، ئێسته‌یش هه‌مووان هه‌وڵه‌كانیان چڕكردووه‌ته‌وه، تا هه‌ردوولا بۆ ئه‌و ئاگربه‌سته بگه‌ڕێنه‌وه و به‌ر له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی وڵاتان له‌سه‌ر ئۆكراینا بگرن.
ئێسته‌یش توانراوه ئه‌و ئاگربه‌سته زیندوو بكرێته‌وه، بۆیه هه‌مووان هیوای ئه‌وه ده‌خوازن كه له ڕێی ئه‌و ئاگربه‌سته‌وه به‌ریان به جه‌نگێكی گه‌وره و سه‌رتاسه‌ری له نێوان ناتۆ و ڕووسیا گرتبێت، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یش دا هیوا و ئومێدی زۆر به‌و ئاگربه‌سته بوونی نییه، بگره زۆرێك له‌و بڕوایه‌دان ئه‌مه ته‌نیا دواخستنی جه‌نگه‌كه‌یه بۆ كاتێكی تر، چونكه ڕووسیا هه‌رچۆنێك بێ، ده‌یه‌وێ ئۆكراینا داگیر بكات و به به‌شێك له خاكی خۆی ده‌زانێت. له به‌رانبه‌ر ئه‌وه‌یش دا داگیركردنی ئۆكراینا له‌لایه‌ن ڕووسیاوه هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی یه‌كجار گه‌وره‌یه بۆ سه‌ر ئه‌وروپا و هاوپه‌یمانی باكوری ئه‌تڵه‌سی، بۆیه ئه‌مه‌ریكا و ئه‌وروپا به هه‌موو شێوه‌یه‌ك له دژی ئه‌و جووڵه‌یه‌ی ڕووسیان و ناشزانرێ ئاگربه‌سته‌كه تا چه‌ند بڕ ده‌كات و كه‌ی دووباره ئه‌و جه‌نگه دواخراوه ده‌ست پێ ده‌كاته‌وه و ناوچه‌كه ده‌كات به خۆله‌مێش و ژیانی ملیۆنان خه‌ڵك ئاواره و سه‌رگه‌ردان ده‌كات.
بابەتی زیاتر