KNA
سه‌فین دزه‌یی، به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانیی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان باس له ئامانجی سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم و شانده‌كه‌ی ده‌كات بۆ توركیا هه‌روه‌ها ته‌وه‌ری گفتوگۆكانی نێوان سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و هه‌ریه‌كه له سه‌رۆك كۆماری توركیا و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا باس ده‌كات، ده‌شڵێت: "بێگومان ئێمه لایه‌نگری توندوتیژی و شه‌ڕو پێكدادان و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی سه‌ربازی نین دژی په‌كه‌كه".
سه‌باره‌ت به‌نه‌بوونی هه‌ردوو جێگره‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم له‌پێكهاته‌ی شانده‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم سه‌فین دزه‌یی ده‌ڵێت"له‌ڕاستیدا ئه‌وه بۆچوونێكی هه‌ڵه‌یه، له كه‌شوهه‌وای سیاسی ناوخۆی عیراقه‌وه ئه‌و دیداره‌ی كه له‌به‌غدا هه‌بوو، چه‌ندین دیدار هه‌بوو له‌گه‌ڵ سه‌رۆك كۆماری عێراق و سه‌رۆك وه‌زیران، دواتریش كۆبوونه‌وه‌یه‌كی فراوانیش له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسیه‌كانیش هه‌بوو، بۆ بهشداریكردانی هه‌ردوو جێگری سه‌رۆكی هه‌رێم كه له یه‌كێتی و گۆڕان-دان پێویست بوو كه بوونیان هه‌بێت به‌ڵام له ئاستی دیداره نێوده‌وڵه‌تیه‌كان عورفێك یاخود یاسایه‌ك و ڕێنماییه‌ك نه‌بووه كه ئه‌و هاوسه‌نگیه هه‌بێت، وه نێچیرڤان بارزانی كه به‌شداری له‌و كۆبوونهنهوه ده‌كات وه‌كو سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به‌شداری كردووه نه‌ك وه‌كو جێگری سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان، له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌و نوێنه‌رایه‌تی هه‌رێمی كردووه نه‌ك لایه‌نێكی سیاسی."
سه‌فین دزه‌یی، به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به ده‌نگی ئه‌مریكای راگه‌یاند: "سه‌ردانی نێچرڤان بارزانی بۆ توركیا یه‌كه‌م سه‌ردانی نییه، له رابردووش به‌سیفه‌تی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران یاخود ئه‌م ساڵانه‌ی دوایش به‌تایبه‌تی ئێستاش به‌سیفه‌تی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بانگهێشتكرابوو، دیداری له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه و سه‌رۆك كۆماری توركیا هه‌بووه".
سه‌فین دزه‌یی روونیكرده‌وه: "راسته‌وخۆ له‌لایه‌ن سه‌رۆك كۆماره‌وه بانگهێشتكرابوو بۆ دیدارێك راسته‌وخۆش دوای ئه‌و دیدارانه‌ی كه له‌به‌غدا ئه‌نجامی دابوو له‌گه‌ڵ سه‌رۆك ماكرۆن سه‌رۆكی فه‌ڕه‌نسا و سه‌رۆك كۆماری عیراق و سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق".
له‌وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم بۆ توركیا چه‌نده كاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر پشتگیری فه‌ره‌نسا له‌كورد وه‌ك هه‌ندێك پێیان وایه كاریگه‌ری نێگه‌تیڤی ده‌بێت؟ له‌وه‌ڵامدا سه‌فین دزه‌یی وتی: "هه‌رێمی كوردستان له ناوچه‌یه‌كه كه راگرتنی هاوسه‌نگی و باڵانسی سیاسی له‌گه‌ڵ دراوسێكان شتێكی پێویسته، باوه‌ڕ ناكه‌م نه فه‌ڕه‌نسا و نهوڵاتێكی تر چاوه‌ڕوانی ئه‌وه بكات ئه‌گه‌ر كێشه‌یه‌ك له نێوان فه‌ڕه‌نسا و توركیا هه‌بێت، هه‌رێمی كوردستان یه‌كێكیان هه‌ڵبژێرێت، به‌پێچه‌وانه‌وه هه‌موو لایه‌ك پاڵپشتی ئه‌وه‌بوون كه هه‌رێمی كوردستان په‌یوه‌ندی دۆستانه‌ی له‌گه‌ڵ وڵاتانی ده‌وروبه‌ر و به‌تایبه‌تی دیالۆگێكی جددی له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا هه‌بێت، ئه‌وه هه‌ڵوێستی فه‌ڕه‌نسا بووه".
سه‌باره‌ت به‌ڕه‌خنه‌ی هه‌ندێك كه‌س له پێكهاته‌ی شانده‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان و نه‌بوونی هه‌ردوو جێگره‌كه‌ی له‌ناو ئه‌ندامانی شانده‌كه كه به‌ته‌نها له پارتی دیموكراتی كوردستان بوون؟ سه‌فین دزه‌یی به‌مجۆره وه‌ڵامی دایه‌وه و وتی: "له راستیدا ئه‌وه بۆچونێكی هه‌ڵه‌یه، له كه‌شوهه‌وای سیاسی ناوخۆی عیراق و ئه‌و دیداره‌ی كه له به‌غدا هه‌بوو، چه‌ندین دیدار هه‌بوو له‌گه‌ڵ سه‌رۆك كۆماری عیراق و سه‌رۆك وه‌زیران، دواتریش كۆبوونه‌وه‌یه‌كی فراوانیش له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسیه‌كانیش هه‌بوو، بۆ به‌شداریكردنی هه‌ردوو جێگری سه‌رۆكی هه‌رێم كه له یه‌كێتی و گۆڕان-دان پێویست بوو كه بوونیان هه‌بێت، به‌ڵام له ئاستی دیداره نێوده‌وڵه‌تیه‌كان عورفێك یاخود یاسایه‌ك و رێنماییه‌ك نه‌بووه كه ئه‌و هاوسه‌نگیه هه‌بێت، نێچیرڤان بارزانی، كه به‌شداری له‌و كۆبوونه‌وه ده‌كات وه‌ك سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به‌شداری كردووه نه‌ك وه‌ك جێگری سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان، له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌و نوێنه‌رایه‌تی هه‌رێمی كردووه نه‌ك لایه‌نێكی سیاسی".
دزه‌یی ئاماژه‌ی به‌ته‌وه‌ری كۆبونه‌وه‌كان كرد و رایگه‌یاند: "ته‌وه‌ره‌كان روون و ئاشكرابوون به‌ڵام بێگومان توركیا له ئان و ساتێك‌دا بابه‌تی سه‌ره‌كی ئه‌مڕۆ یاخود ئه‌و فشاره‌ی كه له‌سه‌ریه‌تی مه‌سه‌له‌ی په‌كه‌كه‌یه كردیانه مانشێت به‌ڵام كۆمه‌ڵێك ته‌وه‌ر باسكرا هه‌موویان به‌بۆچوونی من یه‌ك له‌یه‌ك گرنگترن، سه‌باره‌ت به ته‌وه‌ره‌كان كه له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه و خودی سه‌رۆك كۆمار باسكرا، یه‌كه‌م بابه‌تی سه‌ره‌كی كهباسكرا بابه‌تی كۆرۆنا بووه كه نه‌خۆشیه‌كه سه‌رتاسه‌ری جیهانی گرته‌وه باسی بارودۆخی عیراق به‌گشتی له‌و په‌تایه و هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌تی و ئاماده‌یی خۆیان ده‌ربڕی به پێشكه‌شكردنی هاوكاری ته‌ندروستی، بابه‌تی تر ناوچه سنوورییه‌كان و هه‌بوونی په‌كه‌كه و ئه‌و ئۆپراسیۆنانه‌ی ئه‌و دواییه بووه هه‌روه‌ها ناوچه‌ی شنگال و بوونی هه‌ندێك هێزی سه‌ر به په‌كه‌كه، له‌هه‌مان كاتیش‌دا په‌یوه‌ندی هه‌رێم و به‌غدا و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان و سه‌ردانی ماكرۆن، سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی داعش هه‌روه‌ها لایه‌نی ئابووری و فراوانكردنی ئاڵوگۆڕی بازرگانی و فراوانكردنی سنووری ئیبراهیم خه‌لیل و خابور ئه‌وانه بابه‌تی سه‌ره‌كی گفتوگۆكان بوون".
كام له‌و ته‌وه‌رانه‌ی ئاماژه‌ت پێیكرد بابه‌تی سه‌ره‌كی بانگهێشته‌كه بوو؟ له‌وه‌ڵامدا سه‌فین دزه‌یی وتی: "سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بانگهێشتكراوه به فه‌رمی بۆ توركیا مه‌به‌ست ئه‌وه نییه بڵێن فه‌رموو له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته قسه‌تان له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ین، مه‌به‌ست له‌وه‌یه كه ئه‌و گۆڕانكارییانه كه گۆڕانكاریه‌كی به‌رچاو و خێرا له ناوچه‌كه‌دا هه‌یه نه‌ك ته‌نها له عیراق به‌ڵكو له‌و سوریا هه‌یه له لوبنان هه‌یه كۆمه‌ڵێك گرفت و كێشه له ئارادایه له ده‌ریای ناوه‌ڕاستدا ئه‌وانه هه‌موو كۆمه‌ڵێك كێشه‌ن ئه‌وانه‌ش قسه‌وباسیان له‌سه‌ركرا".
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی وت: "قسه‌و باس له‌سه‌ر ئه‌وه نه‌كراوه كه چی بكرێت یاخود وه‌كو مینۆیهكی ریستۆراتێك، له پێشت دابنرێت و هه‌ڵبژێریت، هه‌موو ئه‌و بابه‌تانه به‌لای ئێمه‌وه و وڵاتان و ئارامی و ئاسایشی ناوچه‌كه گرنگه هه‌رلایه‌ك بۆچوونی خۆی هه‌بێت له‌سه‌ر مامه‌ڵه‌كردنی ئه‌و گرفتانه وه ئه‌و بابه‌تانه".
"ئه‌و جۆره دیدارانه له ڕابردوودا هه‌بوون و شتێكی تازه و نامۆ نییه به‌تایبه‌تیش له‌كاتێك هه‌ندێك گۆڕانكاری له ناوچه‌كه پێشبینی ده‌كرێن بارودۆخی ناوچه‌كه مه‌سه‌له‌ی وزه‌یه، مه‌سه‌له‌ی ئابووری و ئاسایش و سه‌قامگیرییه ئه‌وانه هه‌موو بابه‌ت كه زیاتر به‌مه‌به‌ستی ئاڵوگۆڕكردنی بیروڕا، هه‌وڵ بدرێت كه ئه‌گه‌ر هاتوو پێشهاتی چاوه‌ڕواننه‌كراو بێته پێش به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه ئاسایشی ناوچه‌كه بپارێزرێت، له‌بواری ئابووریشه‌وه ده‌رفه‌ت هه‌یه كه زیاتر ئه‌و بواره به‌ره‌و پێشه‌وه ببه‌ین، بێگومان دیدار‌و گفتوگۆی زیاتر له‌ئاستی خواره‌وه به‌مه‌به‌ستی گفتوگۆكردنی هه‌ندێك له‌و بیروڕایانه‌ی كه له‌وێ ئاڵوگۆڕ كران"، سه‌فین دزه‌یی وای وت.
سه‌فین دزه‌یی سه‌باره‌ت به هه‌واڵی میدیاكانی توركیا كه ئاماژه‌یان به‌وه‌كرد بابه‌تی سه‌ره‌كی كۆبونه‌وه‌كانی شاندی هه‌رێم و توركیا باسكردن بووه له رووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی چه‌كدارانی پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه) بۆچوونی هه‌رێمی كوردستان له‌و باره‌یه‌وه دزه‌یی وتی: "ئێمه له‌و باوه‌ڕه‌داین كه په‌كه‌كه له‌ناوه‌ڕاستی هه‌شتاكانه‌وه بوونی له‌و ناوچانه هه‌بووه هه‌رئه‌وه‌شه بوه‌ته مایه‌ی ده‌رده‌سه‌ری بۆ خه‌ڵكی سیڤیل، به‌تایبه‌تی له دوای ساڵی 1991، كۆچڕهویهكه كهخهڵكهكان ویستییان بگه‌ڕێنه‌وه شوێنه‌كانی خۆیان و له‌و ناوچانه رێگه‌یان پێ نه‌درا به‌هۆی هه‌بوونی په‌كه‌كه كه‌بۆته مایه‌ی له‌شكركێشی و بۆمبارانكردنی ناوچه‌كان، بگره ناوچه‌ی شنگالیش كه له‌ناوچه‌ی سنوری توركیا یه‌كجار دووره به‌ڵام به‌هه‌بوونی هه‌ندێك هێزی سه‌ر به‌په‌كه‌كه وایكردووه كه ئه‌وێش ببێته ئامانج بۆیه په‌كه‌كه ده‌بێت پێداچوونه‌وه‌یه‌ك به‌خۆیدا بكاته‌وه".
دزه‌یی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: "ئه‌و بانگه‌شه‌یه‌ی په‌كه‌كه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی كورد و كوردستان ده‌كات زیاتر زیان به‌و ناوچانه ده‌گه‌یه‌نێت، مه‌یدانی خه‌باتی په‌كه‌كه هه‌رێمی كوردستانی عیراق نییه، هه‌رێمی كوردستانی عیراق هه‌ڵبژاردنی هه‌بوو له‌ساڵی 1992 و په‌رله‌مانیشی هه‌بووه و حكومه‌تێكی هه‌ڵبژێردراوی هه‌یه، بۆ ئه‌وان نییه بێن ده‌ستێوه‌ردان له خاكی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن و خۆیان به ئه‌ڵته‌رناتیڤ بزانن، له‌بری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ناوچه‌كانیان به ده‌ڤه‌ری ئازادكراوی میدیا ناو ده‌به‌ن، ئازادكردنی ئه‌و ناوچانه له‌ده‌ستی كێ؟ خه‌ڵكی ئه‌و ناوچانه‌ن كه ئێستا دووچاری ده‌ربه‌ده‌ری و ماڵ وێرانی بوون، له‌به‌رئه‌وه هه‌ڵوێستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان روون و ئاشكرایه به‌رامبه‌ر به په‌كه‌كه به‌ڵام ئه‌وه به‌مانای ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت كه ئه‌و گرفته به توندی و تیژی یاخود به ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه چاره‌سه‌ربێت".
له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی ئایا رووبه‌ڕووی په‌كه‌كه ده‌بنه‌وه وه‌ك هه‌رێمی كوردستان؟ سه‌فین دزه‌یی وتی: "ئه‌وه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، لایه‌نه سیاسیه‌كان به دیراسه‌یه‌كی ورد بڕیاری له‌سه‌ر ده‌ده‌ن بێگومان ئێمه لایه‌نگری توندوتیژی و شه‌ڕو پێكدادان و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی سه‌ربازی نین، له رابردوو ئه‌و ئه‌زموون كراوه به‌ڵام له هه‌مانكاتیش ناكرێت خاكی هه‌رێمی كوردستان به‌كاربێت له‌لایه‌ن هێزێك دژی دراوسێیه‌ك، نه عورف و نه سیاسه‌ت و نه دیبلۆماسیه‌ت و رێسا نێوده‌وڵه‌تیه‌كان رێگه نادات جابهرامبهر توركیا بێت یان به‌رامبه‌ر ئێران بێت".
" كه‌شوهه‌وای ئێستا له‌وانه‌یه گونجاو نه‌بێت بۆ پرۆسهسهیهكی له‌وجۆره ده‌ست پێبكات "
ئه‌ی به‌نیازن وه‌ك هه‌رێمی كوردستان ببنه نێوانگیری توركیا و په‌كه‌كه؟ له‌وه‌ڵامدا به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی ده‌ره‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێم وتی: "له رابردوو هه‌وڵ له ئارادابوو، پرۆسه‌ی ئاشتی ده‌ستی پێكرد به راده‌یه‌كی باشیش سه‌ركه‌وتوو بوو به‌داخه‌وه دوایی هه‌ندێك ئاسته‌نگ هاته پێش، له سه‌ره‌نجامدا ئێمه باوه‌ڕمان به‌وه هه‌بووه كه هه‌میشه پێویسته به دیالۆگ و به رێگای ئاشتیانه گرفته‌كان چاره‌سه‌ر ببێت به‌ڵام كه‌شوهه‌وای ئێستا له‌وانه‌یه گونجاو نه‌بێت بۆ پرۆسه‌یه‌كی له‌وجۆره ده‌ست پێبكات به‌ڵام له‌داهاتوو چی ده‌بێت هیوادارین كه كه‌شوهه‌وایه‌كی وه‌ها بێته كایه‌وه كه دوور له گرژی و توند‌و تیژی و گرفته‌كان چاره‌سه‌ر بكرێت".
له‌دواین به‌شی وتووێژه‌كه‌ی ده‌نگی ئه‌مریكا دزه‌یی باسی داخستنی ئاسمانی توركیا و عیراق به‌ڕووی یه‌كتردا كرد و ده‌ڵێت" ئه‌وه بابه‌تێكی دوولایه‌نه‌یه، هه‌ردوو لایان پێویسته به‌غدا و ئه‌نقه‌ره پێویسته بگه‌نه بڕیار، له ساڵی 2008 عیراق و توركیا رێكه‌وتنێكیان هه‌بوو كه هاوڵاتیانی هه‌ردوو وڵات به‌بێ ڤیزا بتوانن سه‌ردانی وڵاته‌كان واته هاوڵاتی توركی كه دێته فڕۆكه‌خانه‌كانی به‌غدا یان هه‌ولێر و سلێمانی یاخود ده‌روازه‌كانی سنووری راسته‌خۆ داخل بێت و ڤیزای پێ بدرێت به‌هه‌مان شێوه‌ش بۆ هاوڵاتیانی عیراقی، به‌ڵام له ساڵی 2016 ، توركیا سیسته‌می ڤیزای گۆڕی، كهپێویستبوو هاوڵاتیانی عیراقی به ڤیزا داخلی توركیابن چوار ساڵ به‌سه‌ر ئه‌و بڕیاره تێپه‌ڕ بوو تازه عیراق به‌و بڕیاردا چوه‌ته‌وه كه بڕیاره‌كه ده‌بووایه دوولایه‌نه بێت، مادام هاوڵاتی عیراقی ڤیزایان لێ داوه پێویسته هاوڵاتی توركیش به ڤیزا داخل بێت، ئه‌وه گرفتێكه له نێوان هه‌ردوولا دروست كرد، به‌ڵام له‌و باوه‌ڕه‌دام له داهاتوویه‌كی نزیكدا هه‌ندێك گفتوگۆ له‌نێوانیاندا دروست ده‌بێت بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشه‌یه".
بابەتی زیاتر