سازدانى:
شاخه‌وان سدیق
پاش بڵاوكردنەوەی ڕۆمانی (شەوگەڕەكان) و پێوازییەكی باشی لەلایان خوێنەرانەوە،
(نیشتمانی سارا) دووەمین ڕۆمانی بڵاوكراوەی ڕۆماننووس (میران ئەبراهام)ە، كە لەماوەیەكی
كورتدا دووجار ڕۆمانەكە بڵاوكراوەتەوە. لەم دیدارەدا دەربارەی ئەم ڕۆمانە نوێیەی دواندم.
شاخه‌وان
سدیق/ وەك دەڵێن هەمیشە نوسین پەیوەندی بە ڕابردووی نوسەرەوە هەیە و لەناو نوسیندا
نوسەر دەیەوێت باس لە ڕابردووی خۆی بكات، بەتایبەت شكستەكانی، سەرەتاكانی نوسین
لای تۆ چۆن بوون؟ تۆ بۆ ویستت بنوسیت؟ نوسین چ پەیوەندیەكی بە ڕابردووی تۆوە
هەبوو؟ بە دیاری كراوی ئێوە لە نوسیندا بەدوای چیدا دەگەڕێن؟
میران ئه‌براهام: بێگومان ئه‌و قسه‌یه ڕاسته، نووسین په‌یوه‌ندی
به ڕابووردووی نووسه‌ره‌وه هه‌یه، چونکه نووسه‌ره‌کانیش وه‌کو مرۆڤه‌کانی تر که‌ره‌سته‌ی
ڕابووردوویانن. من له سه‌رده‌می منداڵیمه‌وه به‌رده‌وام به‌دوای فۆرمێکی هونه‌ریدا گه‌ڕاوم بۆ ئه‌وه‌ی بتوانم له ڕێگایه‌وه
هه‌ست و خه‌ونه‌کانم ده‌رببڕم، باوه‌ڕم وایه که هه‌ندێک منداڵ هه‌ر له سروشته‌وه توانای
هه‌سته‌کانیان له‌وانی تر جیاوازتره و له‌سه‌ره‌تاوه هه‌ست به‌و جیاوازییه ده‌کرێت.
ئه‌وانه‌ی نزیکم بوون یان مامۆستاکانی قوتابخانه‌م هه‌ندێک جار شایه‌تی ئه‌وه ده‌ده‌ن،
که من له خوار ته‌مه‌نی ده ساڵ، به‌رده‌وام ڕه‌سمم کردبوو، یان هه‌ندێک جار له هه‌ڵبه‌ستن
و گێرانه‌وه‌دا به‌هره‌مه‌ند بووم، ئه‌وه‌ی خۆیشم له‌بیرم بێت، که چیرۆکی که‌سانی
ترم ده‌ستکاری ده‌کرد و به ده‌ستووخه‌تی خۆم ده‌منووسییه‌وه و ناوی خۆمم ده‌خسته
سه‌ریان و به‌رده‌وام بۆ خۆمم ده‌خوێندنه‌وه، دیاره به‌وه‌یش دڵنه‌وایی خۆمم داوه‌ته‌وه
که منیش ده‌توانم بنووسم، وه‌کو چۆن ده‌نگ خۆشێک له‌سه‌ره‌تاوه به وتنه‌وه‌ی
گۆرانییه‌کانی ئه‌وانی پێش خۆی ده‌ست پێ ده‌کات، هه‌روه‌ها له سه‌رده‌می منداڵیمدا
به‌رده‌وام به دوای په‌نایه‌کدا گه‌ڕاوم، که خۆمی لێ حه‌شار بده‌م، چونکه هه‌رده‌م
ترسێک له‌ناو ڕۆحی مندا بوونی هه‌بووه، ترسێک که فۆرمێکی ئه‌بستراکتی هه‌یه، مه‌به‌ستم
له فۆرمی ئه‌بستراکت ئه‌وه‌یه که خه‌ونه‌که‌م فۆرم یان شێوازێکی دیاری کراوی نییه
و تاوه‌کو ئه‌مڕۆیش هه‌ر به‌و شێوه‌یه ماوه‌ته‌وه، که‌واته ده‌توانم بڵێم، به‌رده‌وام
خه‌ونی ناخۆش یان ناڕوون ده‌بینم، له منداڵیمه‌وه گه‌لێک پرسیارم هه‌بووه له‌سه‌ر
ئه‌و ڕووداوانه‌ی له کوردستان یان گلۆباڵ ڕوویانداوه، یه‌کێک له‌وانه‌ی کاریگه‌ری
زۆری له‌سه‌ر ڕۆحم هه‌بووه و گه‌وره‌کان نه‌یان توانیوه وه‌ڵامم بده‌نه‌وه،
ڕووداوی تاوانه‌کانی ئه‌نفال و هه‌ڵه‌بجه و ساڵانی هه‌شتاکانه، له‌ڕێگای بینین و
بیستن و توانای ته‌واوی هه‌سته‌کانمه‌وه تاوه‌کو ئه‌مڕۆیش به‌دوای وه‌ڵامدا ده‌گه‌ڕێم،
بێگومان ئه‌و فۆرمه هونه‌رییه‌ی من ئێستا په‌نام پێ بردووه بۆ ده‌ربڕینی ئه‌و هه‌سته‌م
به‌رانبه‌ر به‌و ڕووداوانه ته‌نها نووسینه، که له‌بواری نووسینیشدا من پێویستیم به
پانتایی زیاتر هه‌یه تاوه‌کو بتوانم مه‌به‌ستی خۆم بگه‌یه‌نم و چه‌ندین فۆرمی هونه‌ری
تر وه‌کو که‌ره‌سته به‌کاربێنم بۆ خوڵقاندنی ئه‌و فه‌زایه، که ئه‌ویش فۆرمی هونه‌ری
ڕۆمانه.
شاخه‌وان
سدیق/ چەند ساڵێك پێش ئێستا ڕۆمانی شەوگەڕەكانت بڵاوكردەوە، ماوەیەك پێش ئێستاش
ڕۆمانی (نیشتیمانی سارا) ئەگەر لە ڕووی فۆرم و ناوەڕۆك و تەكنیكەوە، بمانەوێت
بەراوردێك لە نێوان هەر دوو ڕۆمانەكەدا بكەین، بەتێڕوانینی خۆت دەتوانین چۆن ئەو
بەراوردە بكەین؟
میران ئه‌براهام: ئه‌م دوو ڕۆمانه له فۆرم و ناوه‌ڕۆکدا جیاوازن، بێگومان خوێنه‌رێکی
ئاساییش هه‌ست به‌وه ده‌کات، به‌ڵام وه‌کو ته‌کنیکی نووسین جیاوازییه‌کی ئه‌وتۆیان
نییه، چونکه من به‌و شێواز و فۆرمی نووسینه ڕاهاتووم و بۆ خوێنه‌ری کورد به
گونجاوی ده‌زانم، هه‌روه‌ها من سه‌رنجم له‌سه‌ر گه‌یاندنی مه‌به‌ستی گێڕانه‌وه‌ی
چیرۆکهکانمه، نه‌وه‌ک مه‌ته‌ڵ له خوێنه‌ره‌کانم دابێنم و لایان ئاڵۆز بکه‌م، چونکه
من له فۆرمی هونه‌ری ڕۆماندا چیرۆکی ڕیالیستی و مێژوویی ده‌گێڕمه‌وه، هه‌موو
کاراکته‌ری ناو چیرۆک و ڕۆمانه‌کانی من مرۆڤی ئاسایین و پێده‌چێت خه‌ڵکی هه‌موو
جێگایه‌ک بن و له هه‌موو جێگایه‌ک ڕێکه‌وتیان بکه‌یت.

ئه‌گه‌ر
به‌راوردێک له‌نێوان ئه‌و دوو ڕۆمانه‌دا بکه‌ین، لێکچوون له‌نێوان ئه‌م دوو کاره
هونه‌رییه‌دا ئه‌وه‌یه، من هه‌رده‌م به دوای جۆرێک له ئازادی‌دا ده‌گه‌ڕێم، جۆرێک
له ئازادی که له سێبه‌ری کارێکی هونه‌ریدا خۆی مه‌ڵاس دابێت، یان به واتایه‌کی تر
کارێکی هونه‌ری که ته‌واو به واتاکانی ئازادی بارگاوی بووبێت، ئه‌گه‌ر له هونه‌ری
شێوه‌کاریدا له سێبه‌ری فۆرم و ناو ڕه‌نگه‌کاندا بێت ئه‌وا له‌ناو نوسینه‌کانی
مندا له سێبه‌ری پیت و ناو وشه‌کاندایه، له‌و پێناوه‌یشدا من له نووسینه‌کانمدا به‌رده‌وام
خه‌ریکی تێکشکانی ڕابووردووم و سه‌رله‌نوێ له فرۆمێکی نوێ‌دا دایان دهڕێژمهوه، چونکه
بۆ دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و ئازادییه پێویسته، هه‌روه‌ها شکاندنی پیرۆزییه‌کانی ناو
مێژووی نه‌ته‌وه‌که‌م که به ئاشکرا له ڕابووردوودا کۆسپ بوون له‌به‌رده‌م گه‌یشتن
به ئازادی.
بۆ
نموونه له ڕۆمانی شهوگهڕهکاندا، نه‌وه‌ی نوێی ئه‌وروپا شه‌وێک دوای گه‌ڕانه‌وه‌یان
له یانه‌یه‌کی شه‌وانه، پێکه‌وه کوڕ و کچیان به‌بێ شه‌رم و گوێدانه یاسا و ڕێساکانی
که‌نیسه و جیاوازی نێوان نێر و مێ، میز به سنووره ده‌ستکرده‌کانی ئه‌وسای ئه‌وروپادا
ده‌که‌ن، هه‌روه‌ها له ڕۆمانی نیشتمانی سارا‌دا ده‌یان نموونه‌ی له‌و جۆره‌ی
تێدایه، بۆ نموونه له ناو فۆرمی ڕۆمانێکدا و به شێوازێکی هونه‌ری دروست کردنه‌وه‌ی
پارتی خهڵتوزه، که پێده‌چێت ئه‌گه‌ر سه‌د ساڵێک پێش ئێستا ئه‌و پارته دروست
ببوایه، ئه‌وا ئه‌مڕۆمان ڕه‌نگێکی تری ده‌بوو، که زۆر پێویست بوو، ئێمه له‌سه‌ره‌تای
ساڵانی بیسته‌کانه‌وه دینمان له سیاسه‌تمان جیابکردایه‌ته‌وه و شۆڕشی نه‌ته‌وایه‌تیمان
پێش هه‌مووشتێک بخستایه، ئه‌ویش به دروست کردنی پارتێک که وه‌کو پێویستییه‌کی سه‌رده‌میانه
پاراستنی نیشتمان و ئێمه‌ی کورد له ئه‌ستۆ بگرێت.
شاخه‌وان
سدیق/ ڕۆمانی (نیشتیمانی سارا) چیرۆكەكەی پێیەكی لەناو یادەوەریدایە و
پێكەی تری لەناو مێژوودا، دەكرێت پێمان بڵیت، تۆ لەم كارەتا یادەوەریت لە خزمەت
گێڕانەوەی مێژوودا بەكارهێناوە، یان گێڕانەوەی مێژووت وەك تەكنیك بۆ گێڕانەوەی
یادەوەریەكانت بەكارهێناو سودت لێبینی وە؟؟
میران ئه‌براهام: تێکستی ئەدەبی نووسینەوەی مێژوو نیە، ئه‌و مێژووه‌ی هه‌موومان
بیستوومانه و به‌ڵام له‌به‌ر هه‌رچ هۆکارێک بێت به موڵکی خۆمانی نازانین، هه‌روه‌کو
چۆن تاکی کورد کاریگه‌ری دین پشتی پێ کردۆته سه‌جه‌ره‌ی خۆی، هیچ شتێک له‌م دونیا
و له نیشتمانه‌که‌ی خۆیدا به موڵکی خۆی نازانێت، هیچ شتێک تۆمار ناکات و ته‌نانه‌ت
پارێزگاری له ئاسه‌وار و مێژووی خۆیشی ناکات، به‌ڵام ئێستا وەکو پێویست زمان بۆمان
وێنا دەکاته‌وه، به‌ڵام له فۆرمی هونه‌ری ڕۆماندا، جیاواز له‌وه‌ی که ڕووداوه‌کان
چۆن ڕوویانداوه، ڕووداوە مێژویەکان دێنه‌وه ناو زمان و زمانیش وه‌کو که‌ره‌سته
بۆ خوڵقاندنی فه‌زای ناو ڕۆمانێک به‌کاریان دێنێت، لێره‌دا من هیچ ئیشم به نووسینه‌وه‌ی
مێژوو نییه، بێگومان ئه‌و پرسیاره‌م زۆر لێ ده‌کرێت، داوام لێده‌که‌ن که بیسه‌لمێنم
که ئه‌وه‌ی نووسیومه ڕاسته، من به دڵێکی فراوانه‌وه وه‌ری ده‌گرم و ده‌زانم خوێنه‌ر
یان تاکی کورد چۆن په‌روه‌رده کراوه، له‌به‌ر ئه‌وه لێیان ناگرم. ئیتر ئه‌وه‌یش
هێزی هونه‌ری نوسین و گێڕانه‌وه‌یه کاراکته‌ره‌کان سه‌رله‌نوێ ده‌خوڵقێنێته‌وه و
ده‌وریان پێده‌داته‌وه، له ڕووداوه‌کانی ناو ڕۆمانی نیشتمانی سارا‌دا تێکستی ئه‌ده‌بی
به‌کارناهێنم له‌پێناوی ستایش کردنی مێژوودا یان که‌سێکدا یان باوه‌ڕێکدا، بێجگه
له‌وه‌ی که یاده‌وه‌رییه‌ک وه‌بیر گه‌لی کورد دێنمه‌وه، که له یاده‌وه‌ری ده‌رهێنراوه،
هه‌روه‌ها ئێمه‌ی کورد ده‌بێت ئه‌وه فێر ببین، که نووسینه‌وه‌ی مێژوومان له
پێناو مردووهکانماندا نه‌بێت، چونکه له ڕابووردوودا بگره ئێستایش ده‌نووسین له
پێناوی زینددوو راگرتنی مردووه‌کاندا، که به‌ڕای من ده‌بێت به پێچه‌وانه‌وه بێت،
نووسینه‌وه‌ی مێژوو پێویسته ته‌نها بۆ خزمه‌تی زیندووه‌کان بنووسرێت، هه‌روه‌ک چۆن
له یاسادا نابێت بکوژێک سزا بده‌ین له پێناوی ڕازی کردنی دڵی کوژراوه‌که‌دا، که‌واته
ده‌بێت یاسامان له خزمه‌تی زیندووه‌کاندا بێت، کاتێک ده‌گه‌ڕێینه‌وه بۆ
ڕابووردوومان، یان له‌کاتی نووسینه‌وه‌ی مێژووماندا، بۆ تۆخکرنهوهێ ڕه‌نگی ئه‌وسا
و پیرۆز کردنی ئه‌م و ئه‌و نه‌بێت، به‌ڵکو بۆ هێنانی که‌ره‌سته بێت که پێده‌چێت بۆ
ئێستامان پێویست بێت، که ئێمه‌ی کورد له هه‌موو نه‌ته‌وه‌یه‌کی تر زیاتر پێویستمان
پێیه‌تی.

شاخەوان سدیق و میران ئەبراهام
شاخه‌وان
سدیق/ لەم ڕۆمانە نوێیه‌تدا بە دەستپێکێكی سەرنج ڕاكێش دەستپێدەكەیت، ئەوەش بۆ
ڕاكێشانی خوێنەر بۆ بەردەوام بوون لە خوێندنەوەی تێكستەكەت گرنگە، مەبەستمە بپرسم
تۆ تاچەند گرنگی به دەستپێک وەک سیحری یەکەم و جادو لە خوێنەر بۆ بەردەوام بوون
دەدەیت؟ دواتر گێڕەڕەوەی ڕۆمانەكە تاك گێڕەڕەوەنییەو لە خوێنەوەیدا بەر زیاد لە
گێڕەڕەوەیەك دەكەوین، دەمەوێت بپرسم فرەدەنگی یان تاک
دەنگی بۆ گێڕانەوەی چیرۆکی ڕۆمانەکە تاچەند بەمەبەست ئیشی لەسەر کراوەو
تاچەندیش ئەم بابەتەت بەلاوە وەک تەکنیک گرنگە؟
میران ئه‌براهام: باوه‌ڕناکه‌م له‌کاتی نووسیندا خه‌یاڵم لای خوێنه‌ر بێت، چونکه
له سه‌ره‌تاوه من ئاماژه‌م به‌وه‌دا که من له‌پێناوی نووسینه‌وه یان گێڕانه‌وه‌ی
خه‌ون و خه‌یاڵه‌کانی خۆمدا ئه‌م فۆرمه هونه‌رییه‌م هه‌ڵبژاردووه، به‌ڵام هه‌ست
ده‌که‌م له‌م ساڵانه‌ی دواییدا زیاتر نووسین به پێویست ده‌زانم، نه‌ک ته‌نها له
پێناوی به‌تاڵ کردنه‌وه‌ی خۆمدا به‌ڵکو له پێناوی نووسینه‌وه‌ی مێژووی ڕووداوگه‌لێکدا
که پێویسته به جۆرێکی تر بنوسرێته‌وه، هه‌روه‌ها ده‌ستپێکی ڕۆمانی نیستمانی سارا،
به منداڵێکی جووی ته‌مه‌ن چوار پێنج ساڵ ده‌ست پێده‌کات، که ئادیۆلۆژییهت
دیوارێکی له‌نێوان گه‌ڕه‌که‌که‌ی ئه‌ودا، که جوله‌کانه و منداڵه‌کانی تری گه‌ڕه‌کانی
چوارباخ و سه‌رشه‌قامدا دروست کردووه، منداڵه‌که ئه‌و دیواره نابینێت و به خه‌یاڵ
ڕۆژانه ئه‌و سنووره ده‌به‌زێنێت و یاری له‌گه‌ڵ منداڵانی گه‌ڕه‌که‌کانی تردا ده‌کات،
ده‌بێت به هاوڕێیان و به‌ناوی خۆیه‌وه بانگی ده‌که‌ن، ئیتر به‌و کاره‌ی دڵی گه‌وره‌کان
له خۆی ده‌ڕه‌نجێنیت، که ئه‌مه‌یش خۆی بۆ خۆی به‌زاندنی سنووره و له‌دایک بوونی نه‌وه‌یه‌کی
بێگه‌رده، که هێشتا به په‌نای ئایدۆلژییهت بارگاوی نه‌بووه.
هه‌روه‌ها فرەدەنگی یان تاک دەنگی بۆ گێڕانەوەی
چیرۆکی ناو ڕۆمانه‌کان، له نیشتمانی سارا‌دا به پێویستم زانی، چوونکه گێڕانه‌وه‌ی
سه‌د ساڵ مێژووی شارێک، ده‌نگ و ڕه‌نگی جیاوازی زۆری پیویسته و گێڕه‌ره‌وه‌کان له
چه‌ند به‌شێکدا گۆڕانکاریان به‌سه‌ردا دێت، چونکه چیرۆکی ئه‌و ڕۆمانه ته‌نها باس
له ژیانی تاکه که‌سێک ناکات، له‌به‌ر ئه‌وه به پێویستم زانی ئه‌و کامێرایهیی وێنه‌ی
ڕووداوه‌کانمان بۆ ده‌گوێزێته‌وه هه‌رجاره و له‌سه‌ر شانی که‌سێکی جیاواز بێت، به‌ڵام
به پێچه‌وانه‌وه له ڕۆمانی شهوگهڕهکاندا زیاتر مه‌به‌ست له گێڕانه‌وه‌ی ژیانی
تاکه که‌سێکه.
شاخه‌وان
سدیق/ دەوترێت ئەوەی مێژوونوسان ناتوانن بیڵێنو تۆماری بكەن ڕۆماننووس دەیڵێتو
لە ڕێگەی تێكستی ئەدەبیەوە نوسەر تۆماری دەكات. بەبڕوای بەڕێزتان ڕۆمان دەتوانێت چ
ڕۆڵێكی گرنگ لە ژیانی مرۆڤدا بگێڕێ؟ بەتایبەت بۆ ئیستای ژیانی ئێمە؟
میران ئه‌براهام: ئه‌گه‌ر له‌وه‌وه ده‌ست پێبکه‌م که خوێنه‌ری
کورد زیاتر وه‌کو چاولێکه‌ری به ئه‌ده‌بی گه‌لانی تره‌وه سه‌رقاڵن، به‌تایبه‌تی ئه‌ده‌بی
عه‌ره‌بی و تورکی و فارسی، که هیچ کاریگه‌رییه‌کیان له‌سه‌ر توانای حهیاڵی ئه‌و
نییه و به پێچه‌وانه‌ی شه‌پۆلی خوێنی ئه‌وه‌وه گوژم ده‌ده‌ن، به‌ڵام به‌داخه‌وه
ئیتر بووه به خوویه‌کیان و گه‌ڕه‌لاوژێی نووسه‌ری ئه‌و زمانانه‌یان له شاکاری
نووسه‌ره کورده‌کان له‌لا باشتره، ئه‌مه‌یش بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه که ئه‌وان له ئێستا
و ڕابووردوودا هه‌رده‌م گه‌وره و ده‌مڕاستی ئێمه بوون.
مێژوونووسان
به گشتی زۆر به ئامانه‌ته‌وه ده‌نووسن، به‌ڵام ڕۆماننووس به پێچه‌وانه‌وه، که ده‌توانێت
هه‌موو ڕووداوێک ڕه‌نگ و فۆرمی تری پێ ببه‌خشێت و ڕوونتر له دیمه‌نێکی ناو کتێبێکی
مێژوویی، وێنای ڕووداوه‌کان پیشانبدات، هه‌روه‌ها له‌وانه‌یش گرنگتر خوڵقاندنه‌وه‌ی
که‌سایه‌تییه‌کانه، که خۆیان بۆمان بدوێن و لای ئێمه‌یش ئیدی ته‌نها ناوێک نه‌بن
له‌سه‌ر پارچه‌یه‌ک کاغه‌ز. ئه‌وه‌ی مێژوو نووسانی ئێمه وتوویانه و تۆماریان کردووه، هه‌ڵبه‌ته
من نابێت ڕه‌نج و ماندوو بوونی هه‌ندێک که‌س به سفر بکه‌م، چونکه ئێمه خاوه‌نی چه‌ند
مێژوونووسێکی بێوێنه‌ین، به‌ڵام ئێمه هه‌ندێک کتێبی مێژوویمان هه‌یه له‌سه‌ر
مێژووی شاری سلێمانی، پێویسته کۆبکرێنه‌وه و ئیدی پیشانی نه‌وه‌ی دوای ئه‌مڕۆمانیان
نه‌ده‌ین، چونکه هه‌موویان له ژێر کاریگه‌ری توێژاڵی دینیدا نووسراون، یان باشتره
سه‌رله‌نوێ بنوسرێنه‌وه، به‌داخه‌وه‌م له‌وانه‌یه هه‌ندێک له‌و نووسه‌رانه له
ژیاندا نه‌مابن، هه‌روه‌ها بێجگه له مێژووی شاری سلێمانی، ئه‌وه‌ی که دووباره
تووشی هه‌ڵه‌بووه، مێژوونووس و ڕۆژنامه نووسه‌کانی ئێستامانن، که به‌رده‌وام خه‌ریکی
پیرۆز کردنی ناو و ناو نیشان و که‌سایه‌تین، بێجگه له پاڵه‌وانه‌کان که‌سی ئاسایی
له ڕسته‌ی ئه‌واندا جێگای نابێته‌وه.
چ
کارێکی هونه‌ری خۆماڵی ده‌توانێت کاریگه‌ری له‌سه‌ر خه‌یاڵی تاکی کورد هه‌بێت؟ ڕووداوه‌کانی
ناو ڕۆمانی نیشتمانی سارا، یان ڕووداوی ناو تابلۆکان، ئیتر هه‌رچ کارێکی هونه‌ری
تربێت، بۆ نموونه، دیمه‌نی ڕووداوه‌کانی ناو شیعره‌کانی شێرکۆ بێکه‌س، که له ئاستی
دونیادا بێوێنه‌ن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هێشتا تاکی کورد په‌روه‌رده و توانای هه‌سته‌کانی
نه‌گه‌یشتوونه‌ته ئاستێکی باڵای به مرۆڤ بوون، ناتوانێت لێییان تێبگات و وەک
بەشێک لە ئازاره‌کانی خۆی سەیریان بکات، چونکه بێجگه له‌وه‌ی توێژاڵێکی
ئایدۆلۆژیی له‌سه‌ر ڕۆحی ڕێگره، توانای بینین و بیستن و به‌رکه‌وتنی لاوازه و
هونه‌ر به گشتی و به هه‌موو فۆرم و شێوازه‌کانییه‌وه، به‌تایبه‌تی هونه‌ری
نووسینیش ناتوانێت هیچ کاریگه‌ری له‌سه‌ر خه‌یاڵی ئه‌و هه‌بێت، به‌تایبه‌تی هونه‌ری
ڕۆمان، که فۆرمێکی هونه‌ری باڵایه، هه‌رچه‌نده نووسه‌رێکی وه‌کو من دێت و جارێکی
تر له یاده‌وه‌ری تاکی کورددا ڕووداوه‌کانی ڕابووردوو زیندووی ده‌که‌مه‌وه، پێویسته
هه‌موومان ئه‌وه باش بزانین، که گوتاری دینی عه‌ره‌بی له‌پشت گۆڕین و که‌م کردنه‌وه‌ی
به‌های ئه‌و ڕووداوانه‌وه‌یه، ئیتر ئه‌نفال بێت یان ڕووداوه‌کانی پێشتر، که هه‌موویان
له‌ناو تێکست و فه‌زای ڕۆمانێکی وه‌کو نیشتمانی سارا‌دا یان ڕۆمانه‌کانی تردا به‌شێکن
له کوردبوون.
شاخه‌وان
سدیق/ لەم ڕۆمانە نوێیەتدا بە پێچەوانەی قسەی باو سەرگوزشتە مێژوویەكانی پیاوماقوڵانی
شاری سلیمانی و دەوروبەریەوە كە هەمیشە باسیان لە پێكەوە ژیان و بوونی پەیوەندی كۆمەڵایەتی
ناو ئاینە جیاوازەكان كردوە لە شارەكەدا ئێوە قسەی نوێ دەگێڕنەوە بەوەی ئازاری (جولەكە)كانی
شارەكە دراوەو شوێنی خواپەرستیان داگیركراوەو كراوەتە مزگەوت و بەچاوی جیاواز سەیركراون
و لەناو خەڵكدا، ئەمە وەك مێژوو ڕاستە؟ یان تێڕوانینی بەڕێزتانە و ویستوتانە لە ڕێگەی
ئەدەبەوە ئەو ڕاستیە مێژوویە بخنەوە ڕوو؟
میران ئه‌براهام: ڕووداوه‌کانی ناو ڕۆمانی نیشتمانی سارا بەشێکە لە پارچەیەکی
سڕاوە و لەیادکراوی ناو نیشتمانی ڕاستەقینەی هەموومان که ناوی کوردستانه، ئه‌وه‌ی
نکۆڵی له‌م ڕاستییه بکات ئه‌وه خۆڵ ده‌کاته چاوی نه‌وه‌ی ئێستا و ئه‌و که‌سه له‌ژێر
کاریگه‌ری په‌تای ئایدۆلۆژیدایه و بۆ وه‌رگرتنی پاداشتی هه‌ریسه‌ی قیامه‌ت یاری
به واتای نه‌ته‌وه و ویژدانی تاکی کورد ده‌کات، دیمه‌نه‌کانی ناو ئه‌م ڕۆمانه سەر
لەنوێ گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ ناو کۆڵانه‌کانی ئه‌و سای شاره‌کان، پێشتر باسی ئه‌وه‌مان
کرد، که به‌شێک له مێژووی ئێمه زۆر شه‌رمنانه نووسراوه‌ته و مێژوویه‌که ته‌نها به‌شان
و باڵدا هه‌ڵده‌دات و ته‌نها مێژووی پاڵه‌وانه‌کان. ئایا ڕووداوه‌کانی ناو ڕۆمانی
نیشتمانی سارا ڕاسته یان به‌رهه‌می خه‌یاڵی خۆمن، ئه‌وه من خۆم به به‌رپرسیار
نازانم بۆ سه‌لماندنی و ساخ کردنه‌وه‌یان، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئینکاری له‌وه ده‌کات که
گه‌ڕه‌کێک له سلێمانیدا ناوی جوله‌کان هه‌بووه و جووی تێدا ژیاوه، که جیاواز سه‌یر
کراون و سه‌رانه‌یان لێ سه‌ندراوه و کنێسهتیان کراوه به مزگه‌وت، ئه‌وه دیاره و
هه‌موومان ئه‌وه ده‌زانین.
هه‌روه‌ها
بۆ وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ت، که چیرۆکی ئه‌م ڕۆمانه بهپێچەوانەی قسەی باو و سەرگوزشتە
مێژوویەكانی پیاوماقوڵانی شاری سلیمانیهوهیه، ئه‌وه ئه‌و ڕاستییه ده‌سه‌لمێنێت
که ئه‌و که‌سایه‌تی و پیاوماقوڵانه له‌وه باشتریان نه‌زانیوه یان ده‌رک پێنه‌کردووه،
چونکه ئاشکرایه لای هه‌مووان که دین ته‌ربیه‌تی ئه‌وانی داداوه و نه‌وه له وتوویانه 'ئیتر ئه‌وه حیکمه‌تی دینه!' وه‌کو چۆن
تاوه‌کو چل ساڵ پێش ئه‌مڕۆ له وڵاتێکی وه‌کو ئه‌مریکا پێست ڕه‌شه‌کان وه‌کو ئاژه‌ڵ
ڕه‌فتاریان له‌گه‌ڵدا کراوه، به‌ڵام دوای ئه‌وان نه‌وه‌یه‌ک دێت و به باو و
باپیرانی خۆی ده‌ڵێت (من شه‌رم له ڕه‌فتاری تۆ ده‌که‌م)، که پێویسته هه‌موو نه‌وه‌کی
نوێ به چاوی ڕه‌خنه‌وه له نه‌وه‌کانی پێش خۆی بڕوانێت، به‌ڵام ده‌بێت هه‌ندێک جار
پیرۆزییه‌کان تێک بشکێنین، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین بوێرین ده‌ستکاریان بکه‌ین، یان هه‌ر
هیچ نه‌بێت ڕه‌خنه‌مان لیان هه‌بێت.
شاخه‌وان سدیق/نیشتمانی سارا كە دووەم ڕۆمانی
بڵاوكراوەی بەڕێزتانە لە ماوەیەكی كەمی بڵاوبوونەوەیدا پێشوازی زۆر باشی لەلایان
خوێنەرانەوە لێكرا، بڕیاریشە بەو زوانە چاپی دووەمی بكرێتەوە، بەبڕوای خۆت هۆكاری
ئەو باش خوێندنەوەیەی بۆچی دەگەڕێتەوە، چێژ بەخشی چیرۆكەكەكەیەتی یان تەكنیك و بەهێزی
زمانەكەیەتی، یان چیترە؟
میران ئه‌براهام: نیشتمانی سارا رۆمانێک پێویستە
بیخوێنینەوە، ئه‌وه ته‌نها قسه‌ی من نییه که نووسه‌ره‌که‌یم، هه‌موو تاکێکی کورد
له‌کاتی خوێندنه‌وه‌یدا پێده‌چێت خۆیی تێدا ببینێته‌وه، چونکه چیرۆکی ئه‌و ڕۆمانه،
ناسنامه‌ی هه‌موومانه و به‌شێکه له ئێمه، وەک چۆن گەر لەڕوانگەی کۆمەڵناسی
ئەدەبیەوە لێی بڕوانین، دەبینین حەقیقەتی پەیوەندیەکان له‌نێوان بیری جیاواز و
دیانه‌ت و تێگەیشتن لە ستایشی شارچێتی تاوه‌کو ئه‌مڕۆیش کاریگه‌ری خۆیان هه‌یه، کە
ئێمه به‌رده‌وام گه‌لێک لە کارەکتەرەکانی نیشتمان له خاڵێکدا کورت یان بچووک دەکەینه‌وه،
ئەو بچوککردنەوەیە تێنه‌گه‌یشتنی مرۆڤی ئێمەیە بۆ واتای نیشتمان، له‌مڕۆدا کتێبێکی
وه‌کو نیشتمانی سارا، که به‌واتایه‌کی تر نیشتمانی دایک ده‌گه‌یه‌نێت، پێویسته وه‌کو
ڕۆمانێک سه‌یری بکرێت، که هه‌ڵگری شوناسی نه‌ته‌وه‌یی ئێمه‌یه، چونکه ڕووداوه‌کانی
ناو ئه‌م ڕۆمانه ئه‌وه‌مان بۆ ده‌سه‌لمێنن، که خوێنه‌ر له‌کاتی خوێندنه‌وه‌یدا هه‌ست
به خۆی ده‌کات و مێژووی خۆیی و شاره‌که‌ی و بگره نیشتمانه‌که‌ی تێدا ده‌بینێت، خوێنه‌ر
به‌ر کاراکته‌رێک ده‌که‌وێت که بێبه‌رانبه‌ر پابه‌نده به شار و خاک و نیشتیمانه‌وه،
که به هیچ جۆرێک دڵشکان نازانێت و له سروشته‌وه به په‌تای دین یان هه‌رچ
ئایدۆلۆژییه‌کی خوازراوی ده‌ره‌کی بارگاوی نه‌بووه.