KNA

ئەمرۆ رۆژی ئاهەنگی گواستنەوە و بوکێنی تۆیە و دەبێت ئامادەکاری بکەیت، کەواتە کاتێک بەیانی زوو لە خەو هەڵدەستیت بەبێ ئەوەی خۆت تووشی شڵەژان بکەیت ئەم ئەرکانە جێبەجێ بکە:


1-سەرەتا هەموو ئەرکانە جێبەجێ بکە کە پەیوەستە بە جوانی پێست و قژ و جەستەی خۆتەوە لە ماسک بێت یان هەر رێکارێکی دیکە کە ئەنجام نەداوە و پێویستە بیکەیت.


2-ژەمی بەیانیت لەیادمەکە و بە برسێتی ماڵ بەجێمەهێڵە، چونکە دوو هێندە دەروونت ماندوو دەبێت، گرنگە گەدەست تێربێت و بتوانیت بە تەرکیزەوە باشتر هەنگاو بنێیت.


3-ئەو پەیوەندیانە گرنگە ئەنجامی بدە بەرلەوەی دەست بکەیت بە جوانکاری و بچیتە ئارایشت، چونکە دواتر پێویستە هەموو بایەخێکت بە خۆت بێت و هێندە بە مۆبایل و تەلەفۆنەوە کە تووشی دڵەڕاوکێت دەکەن سەرقاڵ نەبیت.


4-بەرلەوەی بچیتە ئارایشتگا، دڵنیابەرەوە لە تەواوی ئێکسسوارات و ئامادەکردنی جلوبەرگ و هەموو پێداویستیەکانت و بزانە هیچ لە یاد نەکردووە.


5-دوای هەموو ئەوانە دەروونت ئارام بکەرەوە و ئێستا تەنها سەرنجت لەسەر خۆت بێت و خۆت ئامادەبکە چێژ لە ئاهەنگەکەت و خۆشترین رۆژی ژیانت ببینیت.

 

بابەتی زیاتر

سەرجەم مافەکانی پارێزراوە KNA . Copyright 2020 - Knanews.net ©