ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەستبردن بۆ موچەی فەرمانبەران ڕەت دەکاتەوە و داوا دەکات رێگەچارەی دیکە بۆ پڕکردنەوەی کورتهێنان بدۆزێتەوە.


لەمبارەیەوە توعمە لوهەیبی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاندووە: "دەستبردن بۆ موچەی فەرمانبەران هێڵی سورە و لەپەرلەمان تێناپەڕێت، داوادەکەین حکومەت رێگەی دیکە بۆ دابینکردنی پارە بدۆزێتەوە"،ئەوەی لە وەرەقەی سپی چاکسازیدا هاتووە لەبارەی کەمکردنەوەی مووچە رەتکراوەیە و کارێکی مەحاڵە، دەکرێت حکومەت لەجیاتی ئەوە موچەی پلە تایبەتەکان و دوو موچەکان کەم بکاتەوە".


لە لایەكیترەوە  جەمال ئەحمەد، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق وتویەتی: "حکومەت لەرووی دەستورییەوە ناتوانێت مووچە کەمبکاتەوە و لە ساڵانی رابردوودا ئەو هەنگاوە لەلایەن پەرلەمانەوە ڕەت کراوەتەوە"،دەشڵێت لەئێستادا گفتوگۆ هەیە لەناو ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەبارەی یاسای خزمەتی شارستانی نوێ لەپێناو دوبارە رێکخستنەوەی موچە.

بابەتی زیاتر

سەرجەم مافەکانی پارێزراوە KNA . Copyright 2020 - Knanews.net ©