KNA

هەندێک پێوەر هەیە لەرووی جوانییەوە لە سەردەمێکەوە بۆ سەردەمێکی دیکە دەگۆڕێت و هەندێکجار رەنگە جێگای پێکەنینیش بێت، هەر بە نمونە رەنگە لە سەردەم و ساڵانی هەشتا یان نەوەدەکان هەندێک هێمای جوانی هەبووە کە لە ئێستادا جێگای گاڵتە و توانجە.


کەواتە پێوەرەکانی جوانی ساڵانی هەشتاکان چۆن بووە؟


1-برۆی بەرز و کەوانەیی، کاتێک سەیری وێنەکانی ئەو سەردەمە دەکرێت بە گشتی تەنانەت شاجوانەکانیش شێوازی برۆیان بەرز و کەوانەیی بووە و بەپێچەوانەوە ئێستا ئەم جۆرە ستایلانە نامۆیە و بە ناشرین باس دەکرێت.


2-دەمی بچوک و لێوی بەرز، بێگومان ئەمە یەکێک بووە لە خاڵە گرنگەکانی جوانی ئەو سەردەمە، بەڵام ئەمە زیاتر پشتی بە سروستی خانمان خۆیان بەستووە، بەپێچەوانەوە لە ئێستادا بۆتۆکس و فیلەر وایکردووە هەمووان لێوەکانیان گەورەتر بێت لە حاڵەتی ئاسایی.


3-چاوی خڕ و بچوک، یەکێک بووە لە پێوەرەکانی جوانی و ئەگەر لە کێبڕکێکانیشدا خانمێکی تێدا بووایە چاوی بەوشێوازە بووایە بێگومان براوە بوو وەک شاجوانی نەمسا لە ساڵی 1987، بەپێچەوانەوە ئێستا ئەم جۆرە یان شێوە چاوانە باو نییە لەرووی جوانییەوە.

بابەتی زیاتر

سەرجەم مافەکانی پارێزراوە KNA . Copyright 2020 - Knanews.net ©