ئێران
سەرۆكى ليژنەى ئاسايشى نيشتمانى و سياسەتەكانى دەرەوەى پەرلەمانى ئێران، داوا دەكات، حەسەن ڕۆحانى، سەرۆك كۆمارى وڵاتەكەى هەزار جار لەسێدارە بدرێت.  

موجتەنبى زولنورى، سەرۆكى ليژنەى ئاسايشى نيشتمانى و سياسەتەكانى دەرەوەى پەرلەمانى ئێران لە تۆڕى كۆمەڵايەتى تويتەر بڵاويكردووەتەوە: "زۆرينەى گەلى ئێرانى بە كەمتر لە لەسەركار لابردنت و سزادانت ڕازى نابن بە مەنتيقى خۆت ئەى ڕۆحانى."  

هێماى بۆ ئەوەشكردووە، لەسەر عەلى خامنەيى پێويستە كە فەرمانى ئەوە بكات هەزار جار لە سێدارەت بدەن، بۆ ئەوەى دڵى گەل ڕازى بكات.  

ئەوەش دواى ئەوەدێت، پێشتر ڕۆحانى لە كۆبوونەوەى حكومەتى وڵاتەكەى باسى لە ئاشتەوايى نێوان ئيمام حسێن و معاويەى كوڕى ئەبو سوفيان كرد، ئەوەش وا لێكدرايەوە كە ڕۆحانى داواى ئەوە دەكات كە گفتوگۆ و ئاشتى لەگەڵ ولايەتە يەكگرتووەكانى ئەمريكا بێتە ئاراوە.  



تاگ    KNA

بابەتی زیاتر

سەرجەم مافەکانی پارێزراوە KNA . Copyright 2020 - Knanews.net ©