مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عێراق لیژنەیەكی لێكۆڵینەوەی لەسەر سوتانی بارەگای پارتی لەشاری بەغدا دروستكرد و لەسەر رووداوەكەش 15 كەس دەستگیركراون.


دوای ئەوەی ئەمڕۆ لایەنگرانی حەشدی شەعبی لەشاری بەغدا لەبەردەم لقی 5ی پارتی خۆپیشاندانیان سازكرد، دواتر خۆپیشاندانەكە گرژی لێكەوتەوە و بووەهۆی سوتانی بارەگاكەی پارتی و سوتانی ئاڵای كوردستان.


لەسەر ئەو رووداوەش، مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عێراق لیژنەیەكی لێكۆڵینەوەی لەسەر سوتانی بارەگای پارتی لەشاری بەغدا دروستكرد و لەسەر رووداوەكەش 15 كەس دەستگیركراون.


ئەوەش لەكاتێكدایە ئەمڕۆ مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەبۆنەی رووداوەكە رایگەیاند، پەیوەندی بەكازمییەوە كردووە و داوای لیژنەی لێكۆڵینەوەی كردووە.

بابەتی زیاتر

سەرجەم مافەکانی پارێزراوە KNA . Copyright 2020 - Knanews.net ©