كۆمپانیایەكی بەرھەمھێنانی دەرمان لە ئەسپانیا

كۆمپانیایەكی ئیسپانیی  بەناوی "فار مار" بۆ بەرھەمھێنانی دەرمان، رایگەیاند، تاقیكردنەوە كلینیكییەكانی بۆ ئەو دەرمانەی دژ بە شێرپەنجە، كە ناسراوە بە "ئابلیدین" لە چارەسەركردنی پەتای كۆرۆنا سەركەوتنی بەدەستھێنا.


كۆمپانیاكە روونیكردەوە، دەرمانەكە كاریگەری خۆی چەسپاند و مەرجەكانی سەلامەتیشی جێبەجێكرد. كۆمپانیاكە ئامادەكاری دەكات لە چەند رۆژی داھاتوودا دەست بە تاقیكردنەوەكانی قۆناغی سێیەمی دەرمانەكە بكات.


" فار مار" له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرایكردووه‌، تاقیكردنەوەكان داكەوتنێكی گەوھەریی لە بارگاوی ڤایرۆسی و پرۆتین "سی ئار پی (CRP) " لە لای نەخۆشانی كۆڤید 19 تۆمار كردووە دوای ئەوەی ڤاكسینی "ئابلیدین"یان وەرگرتووە و 80.7% لە نەخۆشەكان، پێش تەواوكردنی 15 رۆژ لە وەرگرتنی چارەسەری چاكبوونەتەوە و نەخۆشخانەیان جێھێشتووە، بەرامبەر 38.2%، كە زیاتر بە بەختبوون و پێش رۆژی ھەشتەم نەخۆشخانەیان جێھێشتووە.


بەم راگەیاندراوە، پشكەكانی كۆمپانیا لە مامەڵەكانی ئەم بەیانییە لە بازاڕەكانی دراودا 4.4% بەرز بوویەوە.


سەرچاوە رۆیتەرز 

بابەتی زیاتر

سەرجەم مافەکانی پارێزراوە KNA . Copyright 2020 - Knanews.net ©