KNA

لەخولی ئیتاڵیا ئەى سی میلان بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک سەرکەوتنی بەسەر ئینتەرمیلان بەدەستهێناو بەتەنها لە پێشەنگی ریزبەندی دەبینرێت.

لە دێربی میلانۆدا و لە یاریی لوتکەی هەفتەى چوارەمی خولی ئیتاڵیا، یانەى ئینتەرمیلان لە جۆزێپی میاتزا میوانداری ئەى سی میلانی کرد.

زلاتان ئیبراهیمۆڤیچی سویدی لە 16 خولەکی سەرەتادا دوو گۆڵی بۆ ئەى سی میلان تۆمارکرد.

پێش کۆتایی هاتنی تایمی یەکەم لۆکاکۆ گۆڵی یەکەمی ئینتەری تۆمارکرد و ئەو تایمە میلان دوو بە یەک لە پێش بوو.

تایمی دوەم راهێنەرانی هەردو یانە چەندین گۆرانکارییان ئەنجامدا، بەڵام هیچ لایەک لە تۆمارکردنی گۆڵ سەرکەوتوو نەبون.

یارییەکەش دوو بە یەک لە سودی ئەى سی میلان کۆتایی هات، بەو ئەنجامە، ئەى سی بە 12 خاڵ و بەتەنها لە پێشەنگی ریزبەندی خولی ئیتاڵیا دەبینرێت و چوار بردنەوەى لە چوار یارییدا بەدەستهێناوەو ئینتەریش بە 7 خاڵ لەپلەى شەشەمدایە.

 

تاگ    وەرزش

بابەتی زیاتر

سەرجەم مافەکانی پارێزراوە KNA . Copyright 2020 - Knanews.net ©