KNA

لەخولی تۆپی پێی ئینگلتەرا یانەى مانچستەر سیتی یاریی لوتکەى لە سودی خۆی کۆتایی پێهێناو بە گۆڵێکی بێ بەرامبەر لە ئارسناڵی بردەوە.

رکابەرییەکانی خولی ئینگلتەرا لە هەفتەى پێنجەمدایەو یانەى مانچستەر سیتی لەناو یاریگاى ئیتیحاد میوانداری یانەى ئارسناڵی کرد.

لەو یارییەدا گواردیۆلای راهێنەری مانچستەر سیتی بەرامبەر ئارتێتاى یاریدەدەری پێشوی یاریی کرد کە ئێستا راهێنەری ئارسناڵە.

مانچستەر سیتی بە گۆڵێکی رەحیم سترلینگ کە لەخولەکی 23 تۆماریکرد سەرکەوتنی بەسەر ئارسناڵ بەدەستهێنا.

ئەو تاکە گۆڵە سێ خاڵی بەخشی بە مانچستەر سیتی و ئێستا بە حەوت خاڵ لە چوار یاریدا لەپلەی دەیەمدا دەبینرێت.

 

تاگ    وەرزش

بابەتی زیاتر

سەرجەم مافەکانی پارێزراوە KNA . Copyright 2020 - Knanews.net ©