KNA

لە خولی ئیسپانیا و بەشێوەیەکی چاوەروان نەکراو ریاڵ مەدرید لەناو یاریگاى خۆی بە قادش دۆڕا.

لەمیانی یارییەکانی هەفتەى شەشەمی خولی ئیسپانیا یانەى ریاڵ مەدرید لە یاریگاى خۆی میوانداری یانەى قادشی کرد.

ریاڵ مەدرید بەشێوەیەکی چاوەروان نەکراو شکستی هێناو یەک بە سفر یارییەکەى دۆراند.

بەو شکستە ریاڵ مەدرید کۆی خاڵەکانی بە 10 خاڵ مانەوە بە پێنج یاری و قادشیش کۆی خاڵەکانی بۆ شەش خاڵ بەرز کردەوە بەڵام ئەو شەش یاریی کردوە.

 

تاگ    وەرزش

بابەتی زیاتر

سەرجەم مافەکانی پارێزراوە KNA . Copyright 2020 - Knanews.net ©