KNA

هونەرمەندی سوری، جۆرج وسوف، وەڵامی ئەو دەنگۆیانەی داوەتەوە کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوبووەتەوە کە وتراوە گوایە ئەو هونەرمەندە کۆچی دوایی کردووە، ئەمەش وایکردووە کە هەوادارەکانی تووشی دڵەڕاوکێ ببن.


بەگوێرەی هەواڵێکی ماڵپەڕی "العربیة" ئاماژە بەوەکراوە، ئەو هونەرمەندە لەرێگەی تەلەفۆنەوە بە گاڵتەوە بە کەناڵی "الأولى المصرية" وتووە: "خوا لێخۆشبووتان لەگەڵدایە جۆرج وسوف".


ئاماژەی بەوەشداوە، کە دەترسێت لە حاڵەتێکدا ئەگەر بەڕاستی کۆچی دوایی بکات، ئەوا کەس بڕواناکات، چونکە هێندە ئەو هەواڵە بەدرۆ بڵاوبووەتەوە.
لە وەڵامی ئەو کەسانەشدا کە ئەو کارانە دەکەن داوایکردووە کە وازبهێنن.

 

بابەتی زیاتر

سەرجەم مافەکانی پارێزراوە KNA . Copyright 2020 - Knanews.net ©