لە كۆڕەكەدا چەندین لایەنی ژیانی ئەدەبی ئەو شاعیرە خرانە ڕوو.
ئامادەكردنی: هانە شاخی

ئێوەرەی ڕۆژی چوارشەممە 2020/11/5 لە كتێبخانەی جەمال عیرفان، ڕێكخراوی كوردستان دیالۆگ، ئێوارەیەكی بۆ ماڵ ئاوایی و ڕێزلێنان لە شاعیری نیشتمان پەروەر (جەلالی مەلەكشا) ڕێكخست.
لەم ئێوارەیەدا چەندین شیعر‌و وتاری تایبەت بە قۆناغەكانی ژیان و ئەزموونی شیعری ئەو شاعیرە خرانە ڕوو، وە لەلایان ئامادەبوانەوە مۆمی ڕێزلینان لە ژیان و ئەزموونی شاعیر داگیرسێنرا وەك هیمایەك بۆ بەزیندووی مانەوەی ناوی شاعیر.

جەلالی مەلەكشا، یەكێكە لە شاعیرە ناسراو دیارەكانی ڕؤژهەڵاتی كوردستان.
ئەم شاعیرە ساڵی 1951 لە گەندی مەلەكشای نزیك بە شاری سنە لە دایك بووە.
خوێندنی سەرەتای و ناوەندی هەر لە سنە تەواوكردوە.
سەرەتای شیعر نووسینی بەزمانی فارسی بووە.
پاشان بە زمانی كوردی دەست بەنووسینی شیعر دەكات.
جگە لە نوسین كاری وەرگێڕانی شیعری لە زمانی كوردییەوە بۆ فارسی و بە پێچەوانەشەوە كردوە.
مخابن لە چەند ڕۆژی ڕابردودا كیانی سپاردو ماڵ ئاوایی یەكجارەكی لە ئەدەب و شیعر دۆستانی كرد.

کاروان! کاروان!
کێ نوستووە؟کێ بێدارە؟
ئه‌م ڕێگایه‌ی پێدا دەچن،
هه‌ر ڕێگا کۆنه‌که‌ی پارە
دەور و به‌رتان گورگه لوورە چه‌قڵ کاسه‌ی سه‌ر و
گۆشتی دڵتان ئه‌خوا
ئه‌وەندە تاریکی چڕە،
جندۆکه کۆرپهتان دەدزێ،
پێ نازانن چاوتان له ناو تاریکیدا، تا ئه‌م
خوارە هه‌ته‌ر ناکات بیرتان ئاسمانێکی ته‌سکه
هێندە به‌رچاوتان تاریکه،
نازانن ڕۆژ له ئاسۆی کام پێدەشتهوە سه‌ر هه‌ڵدێنێ
هه‌ر به ته‌شیه کۆنه‌که‌تان دەیڕێسن و له بیری
نوێ
سڵ و سرک هه‌ر ئه‌ڕۆن و هه‌ر به ناقی قووڵی
زوڵمه‌تا ڕۆ دەچن
چراکانیش کز ئه‌سووتێن
هێندێ چرایش چاوی گورگن کاروان کاروان!
هۆ کاروانی سه‌ر لێ شێواو له شه‌وگاری ئه‌نگوسته
چاو
گۆچانی شک دەلاقهیهک ناکاته‌وە مه‌شغه‌ڵ مه‌شغه‌ڵ
مه‌شغه‌ڵی بیر، چرای ئهندیشهتان هه‌ڵکه‌ن ڕێگا و ڕەوتێ ههنگاوەکانتان بگۆڕن
ئه‌م ڕێگایه‌ی پێدا دەڕۆن
زۆر کاروانی پێدا ڕۆی و نههاتهوە،
کاروان کاروان!
بۆ کوێ دەڕۆن؟
ئه‌م ههورازەی مێرووله
پێدا ڕێکچه‌تان به‌ستووە،
دەتانباته ههڵدێرەکهی ساڵی پێشوو
ئه‌و بنارەش
وا به ئێسک و کاسه‌ی سه‌رتان داپۆشراوە
دەگاته‌وە به‌فرەچاڵی کلیله‌ی ڕندوو
کاروان کاروان!
ڕێگای تازە بدۆزنه‌وە!