فیلمەکە بە ناوی کۆڤید ٦٩یە و ناوەڕکێکی هەستیاری هەیە.


سینەماکاری کورد کەریمۆک غەفور لە چەند ڕۆژی داهاتوودا دەست بە وێنەگرتنی فیلێکی نوێ دەکات بە ناوی (کۆڤید69) ئەم فیلمە سیناریۆی (سەفین قانع) و نواندنی هەریەک لە (هەردێ سەمیر و سارا عیزەت)ە، تایبەت بە سایتی (KNA) کەریمۆک وەک دەرهێنەری فیلمەکە وتی: هەمیشە پێموایە دەبێت دەست بۆ ئەو بابەتە هەستیارانەی ناو کۆمەڵ ببەین کە لەگەڵیدا دەژین و قسەکردن لەسەریان بڤەیە، ئەو مژارانەی بەشێک لە کۆمەڵگەی ئێمەی بەخۆوە سەرقاڵ کردووە و نابنە سەرچاوەی فیلم و تێکستی ئەدەبی. ئیشکردن لەسەر ئەم بابەتانە هەم بوێری دەوێ و هەم هەستیاری، بوێری بەو مانایەی کۆمەڵگە خۆی لەباسکردنیان دەبوێری و ترسی گەورەی هەیە ببنە بابەتی وتووێژ، بۆیە وەک پشیلە هەر خەریکی شاردنەوەی ئەم پاشەڕۆیانەن، لە ئەنجامدا بەچەندین شیوازی ناسروشتی و نەشیاو هەندێ جاریش تاوان بەدیار دەکەون. 

لە کۆتایی قسەکانیدا ئەو دەرهێنەرە وتی: من لە فیلمی (کۆڤید ٦٩) دا، ئەم جۆرە پەیوەندییانە بەنەخۆشی ناو دەبم، ڕێک وایە کە چاودێری و ترس و تۆقین تێکەڵی پەیوەندیەکان بوو، کارەکتەرەکان سروشتیانە مامەڵە ناکەن، ئیدی نەخۆشییەک دروونی مرۆڤەکان لەبارێکی نا ئارام و نا ئاسایی دەهێڵێتەوە و دەبێتە هۆکاری چەندین گرفتی کۆمەڵایەتی کە رۆژانە لە میدیاکانەوە دەیبیستین و دەیبینین.

بابەتی زیاتر

سەرجەم مافەکانی پارێزراوە KNA . Copyright 2020 - Knanews.net ©