دیمەنی پیاوێکی شاری سلێمانی کە چاکەتەکەی خۆی دەداتەهاووڵاتیەكی  هەژار و بەدەستەکانی خۆی لەبەری دەکات کاردانەوەی لێدەکەوێتەوە .


سلێمانی - میران دەلۆی - KNA

پیاوێکی ژیان دۆست و مرۆڤێک پڕ لە بەخشندەی لە ئۆتۆمبێلەکەی دابەزی و چاکەتەکی بەری خۆی کردە دیاری ئەم ڕیش سپی یە کە خاوەن پێداویستی تایبەتە و لە سەر شۆستەکان شت دەفرۆشێت وە بەدەستی خۆی کردییە بەری ، ئەمە چیرۆکی ئەم وێنەیە .

ئاژانسی هەواڵی کوردی -KNA پەیوەندی کرد بە حاجی محمد تاوەکو راستی چیرۆکی پشت وێنەکە بگێرێتەوە .

حاجی محمد دەڵێت رۆژی 17/11/2020 لە بەردەم ئەمنەسورەکەی شاری سلێمانی بە ئۆتۆمبێلەکەم دەرۆپیشتم کە جەوێکی تارادەیەک ساردی هەبوو بینیم مامە حاجیەکی کە ( کەمئەندام ) بوو لە سەر شۆستەی ناوەراستی هەردوو شەقامەکە شت دەفرۆشێت منیش بێ دوودڵی لە ئۆتۆمبێلەکەم دابەزیم و چاکەتەکەی خۆم کردە بەری و پێشکەشم کرد.


حاجی محمد ئاماژەی بەوەشکرد کە وێنەکەم لە سۆشیال میدیا بینیوەتەوە ئاگاداری نەبووم و نازانم کێ وێنەکەی گرتووە .دەشڵێت ئەمە بۆ سێ یەم جارە کاری لەو جۆرە دەکەم.


حاجی محمد لە دایک بووی ساڵی 1950 و خەڵکی گوندی داربەروولەیە و لەئێستادا دانیشتووی شاری سلێمانی یە 3 هاوژینی هەیە و خاوەنی 18 منداڵە 10 کور و 8 کچ

بابەتی زیاتر

سەرجەم مافەکانی پارێزراوە KNA . Copyright 2020 - Knanews.net ©