دەزگای تەندروستی پێشمەرگە رایگەیاند، لەکاتی پشکنینی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆ هاوڵاتیانی شاری سلێمانی، دەرکەوتووە کە جگە لە ڤایرۆسی کۆرۆنا، ڤایرۆسی سارسیش بڵاوبووەتەوە.دەزگای تەندروستی پێشمەرگە رایگەیاند، لەکاتی پشکنینی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆ هاوڵاتیانی شاری سلێمانی، دەرکەوتووە کە جگە لە ڤایرۆسی کۆرۆنا، ڤایرۆسی سارسیش بڵاوبووەتەوە.


دەزگای تەندروستی پێشمەرگە لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، "لە تاقیگەی  مۆلیكولەری نەخۆشخانەی ئاسا لە پشكنینە نوێكاندا بۆ گومانلێكراوان بە پەتای كۆرۆنا، بۆمان دەركەوتوە كە لە ئێستادا جگە لە ڤایرۆسی كۆرۆنا، ڤایرۆسی سارس كە بە (Severe Acute Respiratory Syndrome ) ناسراوە، لە ناو هاوڵاتیاندا بڵاوبووەتەوە، بۆیە دەبێت بە شێوازێكی گونجاو مامەڵە لەگەڵ ئەم جۆرە ڤایرۆسە بكرێت و جیابكرێتەوە لە SARS-Cov2 كە بە كۆڤید ناسراوە".


ئاماژەی بەوەشکردووە، "هەر بۆیە هەندێك لە هاوڵاتیان نیشانەكانی كۆڤیدیان هەیە بەڵام لە پشكنینی PCR بە نێگەتیڤ دەردەچن، چونكە كۆڤیدیان نییە ئەشێت سارسی یەكەمیان هەبێت ".


16 ساڵ لەمەوبەر ڤایرۆسی سارس لە تاقیگەیەکی شاری وهانی چینەوە بڵاوبووەوە و دوای ماوەیەکی کەم لەلایەن دەسەڵاتدارانی تەندروستی ئەو وڵاتەوە کۆنتڕۆڵکرا، لەئێستاشدا بەشێک لە زانایان و توێژەران جەخت لەوە دەکەن ئەگەری ئەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناش هاوشێوەی ڤایرۆسی سارس لە تاقیگەیەکی وهانەوە تەشەنەی سەندبێت، "ئەگەرێکی بەهێزە".


بابەتی زیاتر

سەرجەم مافەکانی پارێزراوە KNA . Copyright 2020 - Knanews.net ©