KNA

ئەکتەری دیاری جیهانی جۆرج کلۆنی ئەو هەواڵە پشت راست دەکاتەوە کە دەوترێت بڕی 14 ملیۆن دۆلاری بەخشیوەتە هاوڕێکانی، باس لەو ساتەش دەکات کە بە هاوسەرەکەی ئاشنا دەبێت.


جۆرج کلۆنی تەمەن 59 ساڵ ئەستێرەیەکی دیاری هۆلیودە، لە چاوپێکەوتنێکدا بۆ گۆڤاری "جی کیو" هەندێک پرسیاری ئاراستە دەکرێت دەربارەی ئەو دەنگۆیانەی لەسەر ژیانی هەیە، وەک بەخشینی 14 ملیۆن دۆلار بە هاوڕێکانی لە تەمەنی گەنجیدا؟


جۆرج کلۆنی لە وەڵامدا دەڵێت "بەڵی لە ماوەی 35 ساڵی تەمەنمدا واتە لە رابردوودا کۆمەڵیک هاوڕێم هەبوو زۆر یارمەتیدەر و هاوڕێی ژیانم بوون پاڵپشتم بوون بە هەموو توانایانەوە، هەربۆیە ئەو پارەیەم پێبەخشین وەک دیاریەک"


ئەمەش لە کاتێکدا لە بەشێک لە میدیاکان دەوترا جۆرج کلۆنی ئەو 14 ملیۆنەی بەو هاوڕێیانەی بەخشیوە کە لە تەمەنی لاویدا بۆکسی لێیاون و شەریان بوو.


هاوکات دەربارەی ئەمەل کلۆنی هاوسەری دەڵێت "ئەو ساتەی کە بینیم هەستم کرد ژیانم نوێ بووەتەوە و بووە گرنگترین بەشی ژیانم، ئێستا خاوەنی دوو منداڵین بە خۆشحاڵیەوە"

 

بابەتی زیاتر

سەرجەم مافەکانی پارێزراوە KNA . Copyright 2020 - Knanews.net ©