پەڕلەمانتارێكی لیژنەی دارایی لە پەڕلەمانی عیراق ڕایدەگەیەنێت، كە هەفتەیەك لە پەسەندكردنی یاسای كورتهێنانی دارایی تێپەڕی و بەرپرسانی هەرێم هەر خەریكی دەركردنی بەیاننامە و كۆبوونەوەن و دەشڵێت: “چاویان لەوە نیە خێرا كێشەی مووچە چارەسەر بكەن”.


هۆشیار عەبدوڵڵا، ئەندامی پەڕلەەمانی عیراق لە فراكسیۆنی گۆڕان و ئەندامی لیژنەی دارایی لە هەژماری خۆی لە فەیسبووك ڕایگەیاندووە، ئەولەویەتی هەرە گرنگ و خێرا لە ئێستادا بۆ چارەسەری كیشەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم ئەوەیە بە هەمو شێوازێك فشار بخرێتە سەر دەسەڵاتدارانی هەرێم، پابەندی یاسای پركردنەوەی كورتهێنانی دارایی عیراق بن، بەشێك لە نەوت و داهات ڕادەست بكەن و وێنەیەكی باش بۆ یاسای موازەنەی ۲٠۲۱ نیشان بدەن.


دەشڵێت: "ئەگەر ئەوان پابەند بن بە خێرایی، ڕاستەوخۆ بەغداد ناچارە پشكی هەرێم بە گوێرەی یاسای قەرزەكە بنێرێ و لە ۳۲٠ ملیاریش زیاتر بێت (بە گوێرەی ئەو بڕی نەوتەی ڕادەستی دەكەن)".


جەختیشی كردۆتەوە، فەرمانبەرانی هەرێم بێ مووچەن لە جیاتی ئەوەی ڕاستەوخۆ بێنە بەغدا، وا هەفتەیەك تێپەڕی هەر خەریكی بەیاننامە و كۆبوونەوەن.


هۆشیار عەبدوڵڵا ئاماژەی بەوەشكردووە، چاویان لەوە نیە خێرا كێشەی مووچە چارەسەر بكەن، چاویان لەوەیە ڕۆژێك و هەفتەیەك و مانگێك زیاتر داهاتی هەرێم بۆ خۆیان بەرن.


ئەمە لەكاتێكدایە، كە لە كۆبوونەوەی سێ‌ سەرۆكایەتییەكەی هەرێم بڕیار دراوە شاندێكی حكومەتی هەرێم سەردانی بەغدا بكات بۆ گفتوگۆ كردن لەسەر پڕۆژە یاسای بودجەی ساڵی داهاتووی عیراق و پشكی هەرێم تێید

بابەتی زیاتر

سەرجەم مافەکانی پارێزراوە KNA . Copyright 2020 - Knanews.net ©