راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق لەبارە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمەوە دڵنیایی دەدات و رایدەگەیەنێت،"هەمووان دڵنیادەکەینەوە پشتیوان بەخوا بەو نزیکانە ئەوە چارەسەر دەبێت".


قاسم ئەعرەجی راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند،" حکومەت دەیەوێت کێشەی مووچە چارەسەر بکات، بە دڵنیاییەوە فەرمانبەرانی کوردستان برای خۆشەویستی ئێمەن، هیچ جیاوازییەکیان نییە لەگەڵ فەرمانبەرانی بەغدا و پارێزگاکانی دیکە".


ئاماژەی بەوەشدا،"هەمووان دڵنیادەکەینەوە پشتیوان بەخوا بەو نزیکانە ئەوە چارەسەر دەبێت". 


ئەوەش لەكاتێكدایە،حکومەتی عێراق دوو مووچەی فەرمانبەرانی دابەشکردووە، بەڵام هەرێم چاوەرێی ناردنی  320 ملیار دینار دەكات لە بەغداوە تاوەكو مووچەی مانگی 10ـی پێ دابەشبكات.

بابەتی زیاتر

سەرجەم مافەکانی پارێزراوە KNA . Copyright 2020 - Knanews.net ©