ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەێت زیاتر له‌ 100 واژوم كۆكردۆته‌وه‌ بۆ گواستنه‌وه‌ی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم بۆ سه‌ر به‌غدا.

لەمبارەیەوە رێبوار كەریم ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگه‌یاندوە: زیاتر لە (100) واژوم لەناو ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كۆكردووەتەوە سەبارەت بە گواستنەوەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بۆسەر عێراق، ئەمەش زۆر زیاترە لە ژمارەی پێویست بۆ خستنە بەرنامەی هەر پرۆژە یاسایەكەوە.

به‌شێك له‌و په‌رله‌مانتارانه‌ ئاماژەیان بەوەكردووە:: تاکە چارەسەر بۆ دۆخی هەرێم و دۆخی فەرمانبەرانی هەرێم بریتییە لەم ڕێگایه‌ کە زۆر زووتر دەبوو هەنگاوی كرداری بۆ بنرایە.

بابەتی زیاتر

سەرجەم مافەکانی پارێزراوە KNA . Copyright 2020 - Knanews.net ©