راوێژكارێكی سەرۆكی پارتی رایگەیاند بە گوێرەی دەستوور حكومەتی عێراقی ناتوانێت موچەی هەرێم بە شێوەی راستەوخۆ دابەشبكات، ئەوانەی كە باس لەو بابەتە دەكەن بۆ "موزایەدەیە".


مەسعود حەیدەر، ڕاوێژكاری سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان، رایگەیاند:  عێراق ناتوانێت ڕاستەوخۆ موچەی فەرمانبەرانی هەرێم دابەشبكات بە پێ ی ماددەی 117 و 121ی دەستووری عێراق ، قەوارەی هەرێم و دەسەڵاتەكانی دیاریكراوە و حكومەتی فیدراڵی لە رێگەی حكومەتی هەرێمەوە مامەڵەی كارگێڕی و دارایی لەگەڵ موچەخۆرانی هەرێم دەكات.


ناوبراو وتیشی: نابێ موزایەدە بەم بابەتەوە بكرێت لەلایەن هیچ حزب و كەسێكەوە بۆ ئامانجی سیاسی، دەبێت هەموو تواناكان یەك بخرێن بۆ ئەوەی ئەو 320 ملیار دینار مانگانە سەرف بكرێت تاوەكو تەشریعكردنی یاسای بودجەی ساڵی 2021. 


بەگوێرەی رێكەوتنی نێوان هەرێم و بەغدا پێویستە بۆ پشكی هەرێم لە ساڵی داهاتوودا رێكەوتنی نوی چلە نێوان هەرێم و بەغدا ئەنجام بدرێت حەیدەر  لە قسەكانیدا لەبارەی موچەی هەرێمەوە وتیشی: لەدەرەوەی ئەم چوارچێوەیە هەر قسەیەك بكرێت تەنها بۆ موزایەدات و ئامانجی سیاسی حزبی و شەخسیە.

بابەتی زیاتر

سەرجەم مافەکانی پارێزراوە KNA . Copyright 2020 - Knanews.net ©