رێکخەرى گشتى و خانەى راپەڕاندن و تیمى گۆڕان لە حکومەت لە مەکۆى سەرەکى بزوتنەوەکە کۆبوونەوە و هەڵسەنگاندنیان بۆ ئەداى حکومەت کرد و سەرنجه‌كان له‌باره‌ی كابینه‌ی نۆیه‌م بە راپۆرتێک درایە تیمى گۆڕان لە حکومەت.

شەماڵ عەبدولوەفا ئەندامى خانەى راپەڕاندنى بزوتنەوەى گۆڕان سەبارەت بە تەوەرەکانی کۆبونەوەکە رایگەیاند: لە کۆبونەوەکەدا هەڵسەنگاندن بۆ کارەکانی تیمی بزوتنەوەی گۆڕان لە حکومەت کراو بارى سەرنجى خەڵک و هەڵسوڕاوەکانمان و خۆشمان لە چوارچێوەى راپۆرتێکدا دەوەتە تیمى حکومەت.

ئەمە لە كاتێكدایە عەدنان عوسمان ئەندامی خانەی ڕاپەڕاندنی بزوتنەوەی گۆڕان رایگەیاندبوو"بزوتنەوەی گۆڕان زۆر دووركەوتووەتەوە لە بەهاو بەرنامەكانی نەوشیروان مستەفا،پێم سەیرە كەس هەبێت لەم كابینە رازی بێت".

سەبارەت بە پرسی چاکسازی شەماڵ عەبدولوەفا وتی: بەشێکى کۆبونەوەکە تایبەتبوە بە کاروبارەکانى حکومەت بەتایبەت بابەتى چاکسازى و پێکهێنانى ئەنجومەنى باڵاى چاکسازى و ئەو پلان و بەرنامانەى بەپێى رێککەوتنى پێکهێنانى کابینەى نۆ لەگەڵ پارتى دیموکراتى کوردستان لەسەریان رێککەوتون بۆئەوەى "کارا بکرێن بە ئامانجى جێبەجێکردنیان".

وتیشى: بڕیار لە داهاتودا کۆبونەوەیەکى فراوانتر بکەین کە هەمو تیمى حکومەت بە راویژکارەکان و بەڕێوەبەرە گشتییەکان بەشداربن، بەهەمان شێوە کۆبونەوەیەکى دیکەى تیمى حکومەتى خۆجێیش لەگەڵ بەڕێوەبەرى گشتى و قائیمقام و بەڕیوەبەرى ناحییەکان ئەنجام دەدەین.

 

بابەتی زیاتر

سەرجەم مافەکانی پارێزراوە KNA . Copyright 2020 - Knanews.net ©