سه‌رۆكی كوتله‌ی یه‌كگرتوو له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت،ئێمه‌ پێمان باشه‌ حكومه‌تى هه‌رێم خۆى موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران له‌ كاتى خۆیدا بدات، به‌ڵام ئه‌گه‌ر نایكات ئه‌وا له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ین بخرێته‌ سةر به‌غداو خۆى دابه‌شى بكات.


ئه‌مرۆ شه‌ممه‌ 21 ی تشرینی دووه‌می 2020 د.جه‌مال كۆچه‌ر سه‌رۆكی كوتله‌ی یه‌كگرتوو له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌ لێدوانێكى تایبه‌تدا به میدیای حیزبەكەی  راگه‌یاند، وه‌كو كوتله‌ی یه‌كگرتوو واژۆمان له‌سه‌ر پرۆژه‌ى گواستنه‌وه‌ى موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستان بۆ سه‌ر به‌غدا كردووه‌.


سه‌رۆكی كوتله‌ی یه‌كگرتوو له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، ئێمه‌ سه‌ره‌تا له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ین حكومه‌تى هه‌رێم خۆى مانگانه‌ له‌ كاتى خۆیدا موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران دابه‌ش بكات، گه‌ر ئه‌مه‌ ناكات پێمان باشه‌ بخرێته‌ سه‌ر به‌غداد و حكومه‌تى عێراق دابه‌شى بكات.


سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كگرتوو باسی له‌وه‌ش كرد، گەر هەرێم پابەند نەبێت بەو مەرجانەی لە یاسای قەرزدا بۆی دانراوە، ئەرکی نوێنەرانی کورد لە بەغدا قورس دەبێت، لەوانەیە سیناریۆی تپەڕاندنی یاسای قەرز بێ خواستی کورد، لە بودجەی 2021 یشدا دووبارە ببێتەوە.


د.جه‌مال كۆچه‌ر ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، هەرێمی کوردستان تا ئێستا پابەند نەبووە، بۆیە بۆ هەموومان قورسە بەرگری بکەین و چەکی دەستمان لاوازە، چونکە هەرێم هیچی ڕادەست نەکردووە، بۆیە هەرێم لە تاقیکردنەوەدایە، گەر پابەند بێت، ئه‌ركمان ئاسان دەبێت، گەر پابەندیش نەبێت، قورسە بەرگری بکەین.

بابەتی زیاتر

سەرجەم مافەکانی پارێزراوە KNA . Copyright 2020 - Knanews.net ©