KNA

حەوتەم یاریییە یانەى چێلسی لە خولی ئینگلتەرا نادۆڕێت و سێیەم یاریشە لەسەر یەک بردنەوە بەدەست دەهێنێت.

لە هەفتەى نۆیەمی خولی ئینگلتەرا چێلسی لە دەرەوەى یاریگاى خۆی روبەروی نیوکاسڵ بووەوە.

چێلسی بە ئەنجامی دوو گۆڵی بێ بەرامبەر یارییەکەى لە نیوکاسڵ بردەوە.

دوو گۆڵەکەى چێلسی فێرناندێز بە هەڵە و تامی ئەبراهام تۆماریانکرد.

بەو بردنەوەیە چێلسی کۆی خاڵەکانی بۆ 18 خاڵ بەرزکردەوەو بەشێوەیەکی کاتی سەرکەوت بۆ پلەى یەکەمی ریزبەندی.

 

تاگ    وەرزش

بابەتی زیاتر

سەرجەم مافەکانی پارێزراوە KNA . Copyright 2020 - Knanews.net ©