KNA

بایرن میونشن لە یاریگاى خۆی بە زەحمەت بە گۆڵێک لەگەڵ ڤیردەربریمەن یەکسان بوو.

لەمیانی یارییەکانی هەفتەى هەشتەمی خولی تۆپی پێی ئەڵمانیا، یانەى بایرن میونشن لەناو یاریگاى خۆی میوانداری یانەى ڤێردەربریمەنی کرد.

پێش کۆتایی هاتنی تایمی یەکەم، بریمەن گۆڵی پێشکەوتنی لە رێگەى ئیگیستینەوە تۆمارکرد.

تایمی دووەم بایرن هێرشەکانی بۆ سەر گۆڵی بریمەن چڕکردەوەو لە رێگەى کومانەوە گۆڵی بەرامبەری کرد.

بایرن چیتر نەیتوانی گۆڵی بردنەوە بکات و یارییەکە یەک بە یەک کۆتایی هات.

بەو یەکسان بونە بایرن کۆی خاڵەکانی بۆ 19 خاڵ بەرزکردەوەو پێشەنگە و بریمەنیش بە 11 خاڵ هەشتەمە.

 

تاگ    وەرزش

بابەتی زیاتر

سەرجەم مافەکانی پارێزراوە KNA . Copyright 2020 - Knanews.net ©