KNA

لەمیانی یارییەکانی هەفتەى دەیەمی خولی ئیسپانیا یانەى ڤیاریاڵی دووەم میوانداری ریاڵ مەدریدی چوارەمی کرد.

هەرچەندە پاش 2 خولەک ماریانۆ دیاز گۆڵی پێشکەوتنی ریاڵ مەدریدی تۆمارکرد، بەڵام لەخولەکی 76 جیراد مۆرینۆ بە لێدانی سزا گۆڵی بەرامبەری کردەوە.

بەوەش یارییەکە بە یەکسانی و بە گۆڵێک بۆ هەردولا کۆتایی هات.

بەو ئەنجامە ریاڵ مەدرید کۆی خاڵەکانی بۆ 17 خاڵ بەرزکردەوەو بۆ جاری دووەم نەیتوانی بردنەوە بەدەست بهێنێت و چوارەمە.

ڤیاریاڵیش بە 19 خاڵ لەپلەى دوەمدا دەبینرێت.

 

تاگ    وەرزش

بابەتی زیاتر

سەرجەم مافەکانی پارێزراوە KNA . Copyright 2020 - Knanews.net ©