KNA

یەکێک لە گەورەترین چەکەکانی دۆنالد ترەمپ میدیا و سۆشیاڵ میدیایە، کە لە رێگەی هەژمارە تایبەتەکانی خۆی بە تویتێک دەیتوانی فشار لەسەر وڵاتانی جیهان دروست بکات و نرخی دراوەکان یاری پێبکات.

بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی "لاد بایبڵ"، پۆلیسی هۆڵەندا لێکۆڵینەوە لەگەڵ ئەو پیاوەدا دەکات کە وتی لەخۆیەوە بە خەمڵاندنی کوێرانە پاسوۆردی هەژماری ترەمپی لە تیوتەر زانیووە و چووەتە تویتەرەکەیەوە.

مانگی پێشوو پیاوێک لە هۆڵەندا بەناوی Victor Gevers وتی کە هەر لە خۆیەوە پاسوۆردی هەژماری تویتەرەکەی دۆنالد ترەمپی خەمڵاندووە، و چووەتە تویتەرەکەیەوە.

هەرچەندە کە کۆشکی سپی و تیوتەر ئەو قسەیەیان رەت کردەوە و وتیان کە هیچ بەڵگەیەک لەسەر قسەکانی ئەو پیاوە نیە، بەڵام راپۆرتەکانی بی بی سی چەند زانیاریەکیان لەسەر راستی قسەکانی ئەو کابرایە کرد.

وتەبێژێکی داواکاری گشتی بە رۆژنامەی De Volkskrant راگەیاند کە "ئێمە لە ئێستادا سەرقاڵی لێکۆڵینەوەیەن لەو رووداوە، و گومان دەکەین کە تاوانێک روویدابێت."

Gevers وتی کە تەنها بە دوو هەنگاو توانیوومە بچمە هەژمارەکەیەوە و پاسوۆردەکەی MAGA2020 بووە و بە رێکەوت زاینوومە.

لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن و هێشتا ئەنجامی کۆتایی بڵاو نەکراوەتەوە.

 

تاگ    جیهان

بابەتی زیاتر

سەرجەم مافەکانی پارێزراوە KNA . Copyright 2020 - Knanews.net ©