KNA

پزیشکانی نەخۆشییەکانی دڵ ئاشکرایانکردووە چه‌ند نیشانه‌یه‌ك ئاماژه‌ن‌ بۆ لاوازی ماسولكه‌كانی دڵ و بوونی گرفتی تەندروستیی لە دڵدا،  پشتگوێخستنیان ئه‌گه‌ری مردن زیاد ده‌كات.

ماڵپەڕی سیحەتی لەوبارەیەوە نیشانەکانی خستووەتە ڕوو کە لەکاتی درککردن پێیان باشترە سەردانی پزیشکی پسپۆڕ بکرێت بۆ بەدوربوون لە جەڵتەی دڵ و مردنی پێشوەختە.

١.هه‌ناسه‌ توندی بەبێ خۆماندوکردن

٢.هه‌ستكردن به‌ قورسی سه‌ر سنگ بەتایبەت لەکاتی ڕۆیشتنی خێرا و بەرکەوتن بە هەوای سارد.

٣.زیادبوونی لێدانه‌كانی دڵ بەتایبەت لەکاتی حەوانەوە لێدانی دڵ خێرابوو

٤.ئاوسانی قاچ و پێیەکان، لەکاتی حەوانەوەش باش نابن و ئارەزووی خواردن نامێنێت.

٥.تێكچوونی خەو، بەتایبەت ئەگەر سەرینی ژێر سەرت زیاتر بوو لە سێ دانە مانای وایە دڵ سستە.

 

تاگ    تەندروستی

بابەتی زیاتر

سەرجەم مافەکانی پارێزراوە KNA . Copyright 2020 - Knanews.net ©