KNA

ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی و ناوەندی قەڵاچۆكردنی نەخۆشییەكان و خۆپاراستنی ئەمریكی، ڕایانگەیاند: ساڵی ڕابردوو 870 هەزار منداڵ لە سەرتاسەری جیهاندا تووشی نەخۆشی سوورێژە بوون.

لە ڕاگەیەندراوێكی هاوبەشی ئەو دوو دامەزراوەیە، ئاماژە بەوەش كراوە "ژمارەی تووشبووانی سوورێژە لە ساڵی ڕابردوودا بەراورد بە 23 ساڵی ڕابردوو بەرزترین ئاستی تۆمار كردووە".

لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئەوەش هاتووە: لەكۆی 870 هەزار منداڵی تووشی سوورێژە لە ساڵی ڕابردوودا 207 هەزار و 500یان گیانیان لەدەست داوە، ئەوەش بەراورد بە ساڵی 2016 لەسەدا 50 زیادی كردووە.

بەرپرسانی تەندروستی بەرپرسیارێتی ئەو ژمارە پێوانەییەی تووشبوون بە سوورێژەیان بۆ كەمبوونەوەی كوتان گێڕایەوە كە بەپێی زانیارییەكان دەبێ لەسەدا 95ی منداڵان بكوترێن تا بەر بە بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەكە بگیرێت.

لای خۆیەوە، بەڕێوەبەری گشتی ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی لەوبارەوە وتی: ئێمە لە پاراستنی منداڵ لە نەخۆشی سوورێژە لە سەرتاسەری جیهاندا شكستمان هێناوە.

 

تاگ    تەندروستی

بابەتی زیاتر

سەرجەم مافەکانی پارێزراوە KNA . Copyright 2020 - Knanews.net ©