ماوەی چەند ساڵێکە ململانێکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و چین چوونەتە قۆناغێکی توند و ئاڵۆزەوە، هەردوو وڵات بۆ رێبەرایەتیکردنی جیهان لە هەوڵدان و دەیانەوێت زەوی کۆنترۆڵ بکەن، رۆژنامەی رۆژنامە بەناوبانگەکان ئاماژەکانی ئەو جەنگە ساردە دەخەنەڕوو کە ئەگەری روودانی هەیە و بەشێکی زۆری جیهانیش بەخۆیەوە سەرقاڵ دەکات.

راگەیاندنی جەنگی سارد

 رۆژنامەی نیویۆرک تایمز وتارێکی سپێنسەر بۆکات لیندڵی نووسەر بڵاوکردووەتەوە کە باس لە پەیوەندییەکانی نێوان ئەمریکا و چین دەکات کە ماوەی چەند ساڵێکە ئاڵۆزی وەهای بەخۆیەوە نەبینیوە و ئەگەر بەم جۆرە بەردەوام بن، ئەوا بە کردەیی دەچنە ناو جەنگی ساردەوە.

بەشێک لە چاودێران وتەکانی مایک پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە چەند هەفتەی رابردوودا بە راگەیاندنی جەنگی سارد دادەنێن کە وتبووی، "نموونەی کۆن بۆ بەشداریکردنی کوێرەکان کۆتاییهاتووە کە لە سەردەمی نیکسۆنەوە دەستیپیکردبوو، ئەگەر بمانەوێ سەدەی ٢١ ئازاد بێت، ئەوا دەبێت جیهانی ئازاد بەسەر ئەم لەڕێدەرچوونەدا زاڵبێت."

نووسەری وتارەکە دەربارەی وتەکانی پۆمپیۆ دەڵێت، وتەکانی پۆمپیۆ دەریخست کە پەیوەندییەکانی نێوان ئەمریکا و چین لە ئەوپەڕی لاوازیدایە. ئەم پەیوەندیانە لە ئاڵۆزیدایە بەهۆی سزا دیپلۆماسییەکان و کاردانەوە تۆڵەسێنەکانی پەیوەست بە زەوی، بازرگانی، ڤایرۆسی کۆرۆنا، کاروباری سیخوڕیکردن بەسەر یەکەوە و سەرکوتکردنی هۆنگ کۆنگ لەلایەن چینەوە، بەڵام دەستگیرکردنی مسوڵمانانی هەرێمی شینگیانگ لەلایەن چینەوە کاری نەکردووەتە سەر ئاڵۆزبوونی پەیوەندییەکانی نێوانیان.

جەنگێکی جیاواز

 جەنگی ساردی نێوان ئەمریکا و چین جیاواز دەبێت، هەردوو وڵاتدا لە لوتکەی بەهێزی خۆیاندان، سەرجەم وڵاتانی جیهانیش هەریەکە و پەیوەندییەکی بەهێزی لەگەڵ یەکێک لەم دوو وڵاتەدا هەیە، بۆیە هەر جەنگیکی سارد راستەوخۆ کاریگەری لەسەر هەموو جیهان دەبێت.

چاودێران، پێیان وایە بەهۆی پێویستی هەردوو وڵات بە یەکتر، جەنگەکەشیان جیاواز دەبێت و لە جەنگە ساردەکانی دیکە ناچن، لەم بارەیەوە ماریۆ دیل پیرۆ مامۆستای مێژووی نێودەوڵەتی لە پەیمانگای توێژینەوە سیاسیەکان لە پاریس دەڵێت، چین پێویستی بە بازاڕی ئەمریکا هەیە بۆ ساغکردنەوەی شمەکەکانی و هەزاران خوێندکاری چینیش لە زانکۆکانی ئەمریکا دەخوێنن، ئەمریکاش لە بواری ئاڵوگۆڕی پیشەسازیدا پێویستی بە چین هەیە، بۆیە ئەم پێویستییە هاوبەشە کاریگەری لەسەر پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا هەیە و هەر ئاڵۆزییەک کاریگەریی لەسەر هەردوولا دەبێت.

تێچوونێکی زەبەلاح

 ناسانیل تابلین لە وتارێکیدا لە رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ باس لەوە دەکات بەهۆی پێویستی ئابووری هەردوولا بە یەکتر، هەر دوورکەوتنەوەیەک لە یەکتر تێچوونێکی گەورەی دەوێت، وەک دەبینرێت ئەمریکییەکان ئەو ئایفۆنە بەکاردەهێنن کە لە چین بەرهەمدەهێنرێت و دەبەسترێت، زانکۆکانی ئەمریکاش پێویستیان بەو پارە زۆرەیە کە لە خوێندکارە چینییەکانەوە دەستیان دەکەوێت.

نووسە پێی وایە دوورکەوتنەوە لە چین حکومەتی فیدراڵی ئەمریکا ناچار دەکات پارە بە زانکۆکان بدات بۆ ئەنجامدانی توێژینەوە و وانەکانی بیرکاری، ئەمەش دەریدەخات کە ئەم دوو وڵاتە چەند پێویستیان بە یەکترە.

تابلین دەڵێت، ئەگەر دوورکەوتنەوە لە چین رووبدات ئەوا سەپاندنی باج ناچاریی دەبێت و دەبێت ئەمریکا دەستی کار و توانا لە وڵاتانی دیکە و بەتایبەت هندستانەوە بهێنێت، ئەوەش بۆ قەرەبووکردنەوەی لەدەستدانی عەقڵە چینییەکان بەهۆی ئەم دوورکەوتنەوەیە.

لە بازرگانییەوە بۆ سەربازی

 ململانێکانی نێوان ئەمریکا و چین لە بواری ئابووریدا تاکو دێت بەهێز و توندتر دەبێت، بەتایبەت لە ئاوەکانی دەریای باشوری چین کە هەردوولا بە مافی خۆیانی دەزانن لەو ناوچەیەدا بە دوای سەرچاوە سروشتییەکاندا بگەڕێن.

 مایکڵ تی کلیر مامۆستا لە کۆلێژی هامبشایر پێی وایە دوور نییە ناکۆکییە ئابوورییەکانی نێوان ئەمریکا و چین بگوازرێتەوە بۆ ململانێی سەربازیی، بەتایبەت دوای رووبەڕووبوونەوەکانی کەشتییەکانی هەردوولا لە دەریای باشوری چین، کە ئەگەر بەردەوام بن ئەگەر هەیە پێکدادانی خوێناویی لێبکەوێتەوە.

بەشێک لە نووسەر، رۆژنامەوان، بیریار و سیاسییەکانی ئەمریکا پێیان وایە باشترین رێگا بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ کۆماری گەلی چین هاوکاریی و پێکەوە کارکردنە نەک ململانێ و رکابەریی، چونکە چین لە سەرجەم بوارەکاندا پێشکەوتنی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە و ناکرێت فەرامۆش بکرێت، بۆیە هەردوو وڵات پێویستییەکی زۆریان بە یەکتر هەیە.

ئەمریکا و چین بەباشی توانا و بەهێزی یەکتر دەناسن، دەزانن چەند پێویستیان بە یەکترە، بۆیە پێش دەستپێکردنی جەنگی سارد بە قوڵی بیر لە دەرئەنجامەکانی دەکەنەوە، لەگەڵ ئەوەشدا بەشێک لە جەنگەکان ئەو کاتە روودەدەن کە هەموان پێیان وایە باشترین کاتە بۆ ئاشتی.

شەریی نێوان ئەمریكا و چین
ئەمریكا و چین ماوەیەكی زۆرە لە شەرێكی گەورەدان، كە هەریەكەیان دەیەوێت یەكەم زلهێزی ئابووری و سەربازیی جیهان بێت و ئەویتر چۆك پێدابدات، بەڵام لە ئیستادا هەردوو لا وەك دۆست یەكتر نیشان دەدەن، رۆژ نییە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا لە كۆنفرانسێكدا نەڵێت: من سەرۆكی چینم خۆش دەوێت و سەرۆكێكی مەزنە و كار بۆ بەهێزتركرنی گەلەكەی دەكات، بەرەو پێشوتر دەروات، ئەوە لە كاتێكدایە كە سەرانی سەركردایەتی چین بەهەمان شێوە دەرواننە ئەمریكا و سەرۆكەكەی، بەڵام شەرێكی گەورە كە لە پشتەوەی كۆنفرانسەكانەوە بەرێوەدەچێت زۆر مەزنترە لەو شەرەی كە ئیستادەبینرێت لە نێوان هەریەكە لەودوو زلهێزەدا هەیە كە دەیەوێت یاریەكە بەقازانجی خۆیی تەواو بكات.

ئێستا بە دروستی چین ئابوری خۆی لە هەموو جیهان گەشە پێداوە و پارەیەكی خەیاڵی بۆ خۆیی لەسەر سكی ئەو میلەتانە كۆدەكاتەوە كە ناتوانن وەبەرهێنان بكەن و شەریكەی پیشەسازی گەورەیان نییە، ئەوەش ئەمریكایی نیگەران كردووە، كە كار بۆ ئەوە دەكات ئەو هەژموونە ئابوریەی چین لە جیهاندا نەهێڵێت.

هەندێك جار ئەمریكا بۆ ئەوەی دوژمنێكی خۆی لەناو بەرێت، لەدوورەوە توشی گرفتی دەكات و تێكەڵی كێشمەكێشێكی گەورەی دەكات، بەڵام زۆرجاریش بەپێچەوانەی ئەوەوەكار دكات بۆ ئەوەی دوژمنەكەی لە پەلوپۆ بخات لە ناو جەرگەی دوژمنەكەیەوە دەستپێدەكات، ئەوەش بۆ ئەوەیە نیشانی بدات كە بەراستی ئەوان وەك دوژمن هەركەس ببینێت بێگومان گفتوكۆی نەكات كە دەیكاتە ئامرازێكی تێكدەر.

ئیستا ئەم ڤایرۆسە خەریكە خەتەریاتەكەی لە سەر ئەمریكا زیاتر دەبێت لە چین، چونكە چین وەك یەكێك لەو ڵاتانەی كە سیستماتیكیانە بروای بەسەنتەرگەرایی هەیە و زوو بریاریی دا هەموو ئابوریەكەی بخاتە خزمەت شاریی ووهانەوە كە توشی ڤایرۆسەكە بووبوو، بەڵام ئیستا كە خەریكە لە ئەمریكا تەشەنە دەكات پێدەچێت  تەواوی ئەمریكا و شارەگەورەكان بەتایبەتی شارە گەندڵكارەكان بگرێتەوە، ئەمریكا هەرگیز ئەو كارە ناكات كە چین كردی، چونكە ئەوەی ئەمریكا بۆ پاراستنی خۆی دەیكات ئەوە نییە كە چین كردی، ئەمریكا دەیەوێت لە رێگەی پالنەریی نیشتیمانی و هەوڵی تاكە سكەسیەوە رووبەرووی ڤایرۆسەكە ببێتەوە پارە دەخاتە سەر جساب بانكیەكانی هاوڵاتیانەوە، بەڵام چین واینەكرد، چین پارەكانی لە گیرفانی دەوڵەتدا هێڵایەوە و بەهەرجۆرێك كە دەیویست هاوڵاتیەكانی خۆیی چارە دەكرد و پارەی بۆ سەرف دەكرن.

ئەوەش وادەكات كە ئەمریكا درەنگتر و بەقوربانی زیاترەوە لە كۆرۆنا رزگاریی ببێت، كاتێك توانی بچێتە پۆرتاڵێكی مەزنترەوە و قوربانی زۆریی لێكەوتەوە و خەڵك ترسان ئەو كاتە ڤایرۆسەكە بۆخۆی دەچێتە قۆناغی مردنەوە، و وردەوردە چارەسەر دەبێـت ئە پلانی ئەمریكایە بۆ رووبەرووبونەوەی ئەو پرسە.

لەهەرەشەی ژێربەژێرەوە بۆ هەرەشەی راستەوخۆ
دوورنییە ئاڵۆزەكانی نێوان ئەمریكا و چین لە سەر پرسی ڤایرۆسی كۆرۆنا بچێتە بوارێكی ترەوە و لەو بوارە نهێنیەدا كە هەیە نەمێنێت، واتە ئەوەی كە بەنهێنی یەكتر تۆمەتبار دەكەن بەوەی كە كۆرۆنا چەكی ئەویی تریانە بۆ لەناوبردنی ئەویتریان، ئەوا قۆناغی دواتر ڤایرۆسەكە دەبێتە چەكێكی راستەوخۆ و پێدەچێت هەردوو سەرۆك بەراستەوخۆ بەیەكتر بڵێن بەڵێ ئەوە شەرێكە لە نێوان هەردوو وڵاتدا.

ئێستا سەرۆكی ئەمریكا دۆناڵد ترەمپ دەڵێت، ڤایرۆسە چینیەكە، ئەوەش پەیامێكە بۆ ئەوەی دەیەوێت بڵێت چین سەرچاوەی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنایە وە چەندین جاریش ئەو دەمەقاڵەیەی لەگەڵ رۆژنامەنوسە چینی و ئەمریكیە ئۆپۆزسیۆنەكاندا بووە و پێشی وتون كە ئەو نەخۆشییە بەتەواوەتی چینییە.

هەرچەندە تا ئێستا سەرۆكی چین هیچ وەڵامدانەوەیەكی بۆ قسەكانی دۆناڵد ترەمپ نەبووە، بەڵام چەندین بەرپرسیی باڵای چینی وەڵامی ترەمپیان داوەتەوە ترەمپیان بە بێ ئەدەب لەقەڵەم داوە و لەم دوایانەشدا گەورە بەرپرسێكی چینی لە وەزراەتی بەرگری ئەو وڵاتە دەڵێت: لەكاتی خۆیدا دەڵێن كە ڤایرۆسەكە لەكوێیوە هاتووە.

قەبارەی خەمڵێنراوی زیانی  ڤایرۆسی كۆڤید-19 لە چین بەرەو 800 ملیار دۆلار دەروات،  هەندێك سەرچاوەش دەڵێن دەگاتە 100 ملیار دۆلار، بەنیسبەت چینەوە ئەم بڕە پارەیە زۆر زۆرە و بەنیسبەت ئەمریكاشەوە، ئەگەر وەك چەكێكی ئابوریی سەیریی ئەم ڤایرۆسە بكات، بێگوان ئەو پارەیە زۆر زۆرە،بۆیە ئەگەر  كۆڤید-19 چەكێكێ ئەمریكی بێت بێگومان ئامانجی خۆی لە چین پێكاوە.

كۆڤید-19 خۆ ئەگەر چەكێكی ئەمریكی بێت ئەوا زیانەكانی هەر بۆ چیین نەبووە بەدەر لە ئەمریكا خۆی لە چەندین وڵاتی دراوسێی و دۆستی گەورەی ئەمریكاش زیانی گەورەیان پێكەوتووە، ئەوەش بۆ ئەمریكا زیانێكی گەورەی هەیە و پێدەچێت چەكەكە رووی كردبێتەوە خۆی و زیانێكی گەورەی گەیاندبێت بە خۆی و دۆستەكانی بۆیە چەكێكی پێچەوانەیە و زیانێكی گەورەی گەیاندووە.

خۆ ئەگەر كۆڤید-19 چەكێكی چینی بێت و بیەوێت لە رێگەی زیانەكانی خۆیەوە زیانێكی گەروە بە ئەمریكا بگەیەنێت و هەروەها دۆستە گەورەكانی ئەمریكا لاواز بكات، ئەوا ئەو چەكە گەورەیەیەی كە ئیستا بوەتە ئامرازی شەریی نێوان هەردوو لا ماڵوێرانیەكی گەورەی لە نێوان ئەمریكا و چیندا بۆ مرۆڤایەتی دروست كردووە.

چەند شیكەرەوەیەكی ئابوریی ئەمریكی لە پرسی هەرەشەكان و هێرشەكانی كۆڤید-19 بۆ سەر ئەمریكا و چین باس لەوەدەكەن، ئەم ڤایرۆسە زۆرتین زیانی ماددی لە مێژویی مرۆڤایەتیدا دروست دەكات، ئەوەش وادەكات كە ڤایرۆسەكە بتوانێت بچێتە ناو كرۆكی ئابوریی جیهانەوە، واتە قەیرانێكی ئابوریی گەورە كە جیهان بەرەو كاولبونێكی ئابوریی گەورە ببات.

كەی شەرەكە كۆتایی دێت
بەپێی لێگدانەوەكان بێت ڤایرۆسی كۆرۆنا بە نزیكەی دوو ساڵی دەوێت تا دەتوانێت بەتەواوەتی كۆنترۆڵ دەكرێت و هەموو ئەو رێگایانەش كە گیراونەتە بەر بۆلەناوبردنی ئەم ڤایرۆسە ناتوانن بە ئاسانی لەناویی بەرن، وەتا دۆزینەوەی پێكوتەكەی بێگومان پێویستی بە دوو ساڵ هەیە ئەوەش خەسارەیەكی گەورە لە مرۆڤایەتی دەدات جیهان بەرەو بچوكبونەوەیەكی تر دەبات لەروویی ئابوریەوە.


هەندێك دەڵێن پێكوتەی كۆڤید-19 لە ئەمریكا هیە و دەركێت وەك یەكێك لە درەمانە بەهێزەكان بۆ لەناوبردنی یەكجارەكی ڤایرۆسەكە بەكار بهێنرێت بەڵام ئێستا دۆزینەوە پێكوتەكەی بوەتە گەمەیەك بۆ دەرخستنی پاڵەوانیەتیەكی راستەقینە و هەر وڵاتە و دەیەوێـت خۆی وەك پاڵەوانی راستەقینەی ڤایرۆسەكە دەربكوێت، هەریەكە لە ئەمریكا و چین وەك فریادرەسی یەكجارەكی دەیانەوێت خۆیان بۆ بەرهەم هێنانی كۆڤید-10 نیشانی یهان بدەن و وەك هەوڵێكیش بۆ ئەو مەبەستە چەندین ملیار دۆلاریان تەرخان كردووە
كۆڤید-19 ڤایرۆسێكی نەبینراوە توانای كۆنترۆڵكردنی ئەندامەناوەندیەكانی مرۆڤی هەیە و لەماوەی كركەوتنیدا پێ،یستی بە 14 رۆژ هەیە بۆ ئەوەی دیاردە سەرەتاییەكانی دەر بكەوێت.

پێدەچێت سەرەای ئەوەی هەموو جیهان سەرقاڵی پێكوتەی كۆڤید-19یە بەڵام دواجار لە چین و ئەمریكا پێكوتەكە سەردەربهێنێت.
وهەڵگریی ڤایرۆسەكە بە توشبوو ناو ببرێت وجیابكرێتەوە لە كەسە توشبوەكان، ئێستا بەنزیكەی لە تەواوی جیهان كۆڤید-19بڵاو بوەتەوە و هەرەشە لە تەواوی جیهانیش دەكات

بابەتی زیاتر

سەرجەم مافەکانی پارێزراوە KNA . Copyright 2020 - Knanews.net ©