رێباز حەملان، یاریدەدەری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان باس لەوە دەکات پاش پێکهێنانی بڕیاری هێزێکی هاوبەش لەلایەن ئەنجومەنی وەزیران و ناردنی بۆ خاڵە سنوورییەکان، لەمەولا دەستدەکرێت بەدەستگیرکردنی هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی كه قاچاخچێتی ده‌كه‌ن لە خاڵە سنورییەکان.
رێباز حه‌ملان بۆ ده‌نگی ئه‌مریكا ئاماژەی بە پلانی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد بۆ ساڵی 2021، لەو رووەوە وتی: "پلانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ ساڵی 2021، یه‌كه‌م ته‌ركیز كردنه له‌سه‌ر بودجه‌ی عیراق كه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پابه‌ندبوونی خۆی به‌رامبه‌ر به بودجه‌ی عیراق بۆ ساڵی 2021 راگه‌یاندووه، به‌رامبه‌ر به‌وه‌ی كه ئه‌و شانده‌ی هه‌رێمی كوردستان به‌سه‌رۆكایه‌تی قودباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێم سه‌ردانی به‌غدای كرد و پێی راگه‌یاندوون كه ئێمه ئاماده‌ین 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت و نیوه‌ی داهاتی گومرگی خاڵه سنووریه‌كانیش بده‌ین به به‌غدا، به‌رامبه‌ر به‌وه‌ی كه‌شایسته داراییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ره‌وانه بكه‌ن".
ئەوەشی وت: "سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و وه‌زاره‌تی دارایی و وه‌زاره‌تی پلان دانانی راسپاردووه كه بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان دابنێن بۆ ساڵی 2021، به‌پێی ئه‌و داهاتانه‌ی كه له‌به‌رده‌ستدایه له هه‌رێمی كوردستان، خاڵی سێیه‌میش ته‌ركیز كردنێكی ته‌واوی سه‌رۆك وه‌زیران و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه له‌سه‌ر دابینكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان به‌پێی ئه‌و بودجەیەی كه له‌به‌رده‌ستی هه‌رێمی كوردستاندایه، ئینجا ئایا له‌گه‌ڵ به‌غدا رێكبكه‌وین به‌شێوازێك ده‌بێت به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌غدا پاره نه‌نێرێت به‌شێوازێكی دیكه ده‌بێت".
رێباز حەملان روونیکردەوە" به‌غدا خۆی داوای نیوه‌ی داهاتەکە ده‌كات له‌به‌ر یاسای بەڕێوەبردنی دارایی كه له‌غیابی بودجه‌دا حكومه‌تی عیراقی پشت ده‌به‌ستێت بەیاسای بەڕێوەبردنی دارایی كه له‌په‌رله‌مانی عیراق ده‌رچووه، ده‌ڵێت هه‌موو پارێزگایه‌ك بۆی هه‌یه 50% ئه‌و داهاته‌ی خۆی كه په‌یدای ده‌كات له‌باج و له رسوماتی وه‌زاره‌ته‌كان و گومرگ خۆی به‌كاری بهێنێته‌وه بۆ خزمه‌تگوزاری یاخود بۆ خزمه‌تكردنی پارێزگاكه‌ی خۆی بۆیه ئه‌وه یاسایه خۆ ئێمه دامان نه‌ناوه، حكومه‌تی عیراق خۆی داوای لە 50% داهاته‌كه‌ی كردووه".
"تەنها لەسەر بەشە بودجەی هەرێم لەپڕۆژەیاسای بوودجە لەگەڵ بەغداد گەیشتوینەتە ڕێککەوتن "
دەربارەی رێککەوتنی نێوان هەرێمی کوردستان لەگەڵ حکومەتی ناوەندی عیراق، یاریدەدەری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان وتی: "ئامانجی چوونی شاندی هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌غدا له‌سه‌ر دوو خاڵ بوو، خاڵی یه‌كه‌میان ئه‌وان یاسایه‌كیان ده‌ركرد، یاسای قه‌رز بۆسێ مانگ، ئێمه چووین پێمان وتن پابه‌ند ده‌بین به‌یاسای قه‌رزه‌وه، ئه‌و داواكاریانه‌ی له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستانه ئێمه ئاماده‌ین كه پابه‌ندبین پێوه‌ی و نەوت راده‌ست بكه‌ین، به‌ڵام ئێوه‌ش شایسته‌كانی خۆمانمان بده‌نێ، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌وان نه‌یان نارد، خاڵی دووه‌میش له‌سه‌ر بودجه‌ی 2021 بوو كه‌ته‌نها له‌سه‌ر ئه‌وه‌یان توانرا بگه‌ینه ئه‌نجامێك ئه‌ویش ئه‌وه‌بوو كه‌به‌شه بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان 12.67% دانراوه له‌وێدا شایسته داراییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و هه‌روه‌ها ئه‌و ئیلتیزاماتانه‌ی له‌سه‌ر هه‌رێمیشه تیایه‌تی، ئێمه له‌سه‌ر ئه‌وه رێكه‌وتووین، رێكه‌وتنه‌كه له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عیراقه، ئایا لەپهرلهمان چی به‌سه‌ر دێت؟ ئه‌وه بابه‌تێكی دیكه‌یه".
هەروەها راشیگەیاند: "تا له‌په‌رله‌مانی عیراق ئه‌م بودجه‌یه جێگیرنه‌بێت و ده‌نگی لهسهرنهدرێت خاڵه‌كان به‌نده به‌وه‌ی كه ئایا بودجه‌كه له‌په‌رله‌مان ده‌ربچێت، ئه‌گه‌ر بودجه‌كه له‌په‌رله‌مان ده‌رچوو، چووه بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، ئه‌و كاته به‌نده‌كانی رێكه‌وتنه‌كه‌ش جێبه‌جێ ده‌كرێت".
رێباز حەملان روونیدەکاتەوە: "وه‌ك ئاشكرایه هه‌رێمی كوردستان و عیراقیش سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی داهاتیان نه‌وته، بۆیه ئێمه‌ش وه‌ك هه‌رێمی كوردستان پشت ده‌به‌ستین به‌و به‌شه نه‌وته‌ی كه هه‌مانه و ده‌یفرۆشین، خاڵی دووه‌میش پشت ده‌به‌ستین له‌سه‌ر گومرگ و باج و داهاتی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان. به‌پێی ئه‌و داهاته‌ی كه له‌نه‌وت هه‌مانه و له‌داهاتی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان هه‌مانه بودجه‌ی خۆمان جێگیر ده‌كه‌ین، پێم وایه ئه‌مساڵ بەشێوهیهی ڕێكخستنی داهاته‌كانی خۆمان و كه‌مكردنه‌وه‌ی خه‌رجیه‌كان و ئه‌و چاكسازیانه‌ی كه‌حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستی پێكردووه كه‌هێشتا له سه‌ره‌تایدایه، ساڵێكی باشتر ده‌بێت من ئومێدم زۆره كه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مساڵ بتوانێت كاری زۆر باشتر بۆ هاونیشتیمانیانی خۆی بكات".
لەوەڵامی ئەو پرسیارەی لەڕووی پێدانی مووچەوە پێتان وایە ئەمساڵ جیاواز دەبێت لەساڵی رابردوو؟ رێباز حەملان وتی: "پشت به‌ستنی ئێمه له‌سه‌ر داهاتی نه‌وت و داهاتی ناوخۆی خۆمانه ئه‌گه‌ر به‌غدا پاره‌مان بۆ نه‌نێرێت، پێم وایە ده‌توانیین چاكی بكه‌ینه‌وه یه‌كه‌م له كاتێكی دیاریكراودا مووچه دابه‌ش بكرێت نه‌ك له‌وه‌ی كه زۆر دوابكه‌وێت، هەروەها رێكخستنهوهیهتی به‌پێی كاته‌كان بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو مووچه خۆرێك بزانێت له چه‌ندی مانگدا مووچه‌ی خۆی وه‌رده‌گرێت، ئه‌وه خاڵێكی زۆر گرنگه كه ته‌ركیزی بكه‌ینه سه‌ر، ئه‌وه‌ی تریش ده‌كه‌وێته‌وه سه‌ر بڕی ئه‌و داهاته‌ی كه له‌به‌ر ده‌ست ده‌بێت، به‌پێی ئه‌وه مووچه‌كه دابین ده‌كه‌ین، به‌ڵام حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، سه‌رۆك وه‌زیران جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه ئه‌گه‌ر به قه‌رزیش بێت بۆ ئه‌وه‌ی مووچه‌ی مووچه خۆران دوانه‌كه‌وێت له‌گه‌ڵ ئه‌وبه‌شه داهاته‌ی له‌به‌رده‌سته به‌رده‌وام ده‌بین له‌سه‌ر دابه‌شكردنی مووچه و مووچه‌ی مووچه‌خۆران دابین ده‌كرێت".
دەربارەی ئەو بڕە پارەیەی پێشتر باسدەکرا 320 ملیار دینارەکە کە بەغدا دەینێرێت بۆ هەرێمی کوردستان رێباز حەملان دەڵێت: "پێشتر باسمكرد كه خاڵی یه‌كه‌می چوونی شاندی هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌غدا بۆ ئه‌وه بووه، به‌غدا نه‌یان نارد به‌ڕاستی ئه‌وه‌ی ده‌كرێت له‌به‌غدا به‌رامبه‌ر هه‌رێمی كوردستان ته‌نها سیاسیه و بۆ فشارخستنه سه‌ر هه‌رێمی كوردستانە ده‌نا ئه‌و شانده‌ی هه‌رێمی كوردستان چوو بۆ به‌غدا وتی ئێوه بۆ سێ مانگ قه‌رزتان كردووه به‌پێی یاسای قه‌رز، له‌ناو یاساكه‌شدا باسی هه‌رێمی كوردستانی تێدایه و پابه‌ندبوونی سه‌ر هه‌رێمی كوردستانی تێدایه، ئێمه هاتووین پێتان بڵێین ئه‌و ئیلتیزاماتانه‌ی كه له‌سه‌ر ئێمه‌یه به‌پێی یاسای قه‌رزه‌كه جێبه‌جێی بكه‌ین، وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوریش نوسراوی فه‌رمی بۆ به‌غدا نارد له‌م باره‌یه‌وه به‌ڵام ئه‌وان نه‌یانكرد به‌ڕاستی یه‌كه‌م له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه خه‌ریكی هه‌ڵبژاردنن و موزایه‌ده‌ی سیاسی نێوان خۆیانه، دووه‌م وه‌ك فشارێكی سیاسی به‌رامبه‌ر هه‌رێمی كوردستان به‌كاری ده‌هێنن ده‌نا هیچ خه‌له‌لێكی دارایی و هونه‌ری له‌لایه‌ن هه‌رێمی كوردستانه‌وه ڕووی نه‌داوه تا ئه‌وان ئه‌وه‌مان بۆ نه‌كه‌ن بۆیه ده‌بووایه ئەو بڕە پارەیەیان بناردایه".
"ئه‌و فشاره سیاسیه دوو بابه‌ته، بابه‌تی یه‌كه‌میان ئه‌وه‌یه كه ئه‌وان (بەغدا) ده‌یانه‌وێت قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌ناو به‌رن یاخود بچوكی بكه‌نه‌وه یان له‌قاڵبی بده‌ن، خاڵی دووه‌میش ئه‌وه‌یه به‌داخه‌وه به‌شێكی كه‌م له‌ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌كانی کوردکە له‌به‌غدان به‌ڕاستی ڕۆڵێكی خراپ ده‌گێڕن له دژایه‌تی كردنی هه‌رێمی كوردستان و پشتیوانی زیاتر له‌لایه‌نه شیعه‌كان ده‌كه‌ن وه‌ك له هه‌رێمه‌كه‌ی خۆیان"، رێباز حەملان وای وت.
واتە بەغدار گوێ لە حکومەتی هەرێم و شاندە فەرمیەکان ناگرێت وەک خۆت دەڵێی گوێ لەچەند پەرلەمانتارێک دەگرێت؟ لەوەڵامدا رێباز حەملان وتی: "من پێم وایه ئه‌گه‌ر گوێی له هه‌رێمی كوردستان بگرتایه، ئه‌و شانده‌ی كه له‌هه‌رێمی كوردستان چووه به‌غدا به‌سه‌رۆكایه‌تی قوباد تاڵه‌بانی بووه وه‌ك جێگری سه‌رۆك وه‌زیران و هه‌روه‌ها وه‌ك یه‌كێتی نیشتمانی هه‌روه‌ها شانده‌كه سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی تێدابووه وه‌ك پارتی دیموكراتی كوردستان، وه‌زیری دارایی تێدابووه وه‌ك بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، كه‌واته سێ لایه‌نی سه‌ره‌كی پێكهێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێم هه‌رێمی كوردستان له‌ناو شانده‌كه‌دا نوێنه‌ریان هه‌بووه ئه‌مه وه‌كو لایه‌نە سیاسیه‌كه‌ی، وه‌كو لایه‌نی حكومیش شاندێكی باڵا بووه له‌ئاستی جێگری سه‌رۆك وهزیراندابووه ته‌واو ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆك وه‌زیران و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی پێبووه كه‌چووه بۆدانوستان، ده‌بووایه گوێیان له‌وان بگرتایه و له‌گه‌ڵ ئه‌واندا بگه‌یشتنایه ئه‌نجامێك له‌سه‌ر ئه‌و سێ مانگه‌ی یاسای قه‌رزیش و له‌سه‌ر ئه‌و چه‌ند مانگه‌ی كه‌حكومه‌تی عیراقی نهیناردووە، حكومه‌تی عیراقی شه‌ش مانگ مووچه‌ی ساڵی 2020ی لایه كهنهیناردووه بۆ هه‌رێمی كوردستان".
کوردستان ئەوەشی وت: "من ده‌ڵێم سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وه‌ی هه‌بوو به‌ده‌ر له‌یاسای قه‌رز پارە بۆ هەرێم بنێرێت، چونكه یاسای قه‌رز ته‌نها بۆ مانگی 10و11و 12 بوو، ده‌یتوانی ئه‌و چه‌ند مانگه‌ی پێش ئه‌وه بۆ نموونه ده‌یتوانی مانگی 7و 8و 9 بنێرێت به‌بێ ئه‌وه‌ی كه پابه‌ندبێت به‌یاسای قه‌رز، ده‌سه‌ڵاتی خۆی بوو، خاڵی دووه‌میش كوتله سیاسیه‌كان به‌تایبه‌تی شیعه‌كان فشارێكی زۆریان كرد كه‌ئه‌و پاره‌یه نه‌نێردرێت و ده‌ستی ئه‌وانی تێدابوو، به‌ئاشكراش به شاندی هه‌رێمی كوردستانیان وتووه".
بەڵام لەسەرەتای کاندیدبوونی کازمی لایەنە سیاسیەکانی هەرێمی کوردستان بێ مەرج پشتیوانیان لە سەرۆک وەزیرانی عیراق (کازمی )کرد کەوەک خۆت دەڵێیت ئەو دەیتوانی بەشە بودجەی هەرێم بنێرێت بەڵام نەینارد، لەوەڵامدا رێباز حەملان وتی: "ئه‌وه بابه‌تێكی سیاسیه من نازانم كه هه‌ڵه‌بوون یان ههڵهنهبوون به‌ڵام له‌كاتی خۆیدا كه سه‌رۆك وه‌زیران هه‌ڵبژێردرا، به‌ڕاستی هه‌موو كات لایه‌نه‌كانی هه‌رێمی كوردستان رۆڵیان هه‌بووه له‌هه‌ستانه‌وه و دروستبوونه‌وه‌ی عیراقدا، له‌ساڵی 2003 وه له‌دوای ڕووخانی رژێمی پێشوو، هه‌موو لایه‌نه‌كان له‌هه‌رێمی كوردستان به‌شدار بوون له‌هه‌ستانه‌وه‌ی عێراق و دروستبوونه‌وه‌ی عێراق و هه‌موو ئه‌و لایه‌نانه‌ی كه ئێستا له‌عێراق باڵا ده‌ستن هه‌مووی له‌هه‌رێمی كوردستانه‌وه ڕۆیشتنه‌وه به‌غدا، هه‌مووی له‌هه‌رێمی كوردستان پشتیوانیان دهكراو باره‌گایان هه‌بوو، هاوکاری ماددی و مه‌عنه‌وی كراون جێگایان بۆ دابین كراوه بەڵام ئێستا هه‌موو ئه‌وانه‌یان بیرچۆته‌وه كه‌ئه‌وان له‌هه‌رێمی كوردستانه‌وه چوونه‌وه به‌غدا كەئێستا بوونه‌ته باڵاده‌ست و ده‌سه‌ڵاتدار له به‌غدا".
رێباز حەملان وەڵامی ئەو پرسیارەشی دایەوە کە هەندێک دەڵێن بۆچی لەئێستادا کە نرخی نەوت بەرزبوەتەوە فرۆشتنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان به‌بۆری له رێگه‌ی به‌نده‌ری جیهان زۆر به‌شێوه‌یه‌كی ئاشكرا ده‌فرۆشرێت و نرخه‌كه‌ی دیاره و بڕه‌كه‌شی دیاره، هه‌روه‌ها كۆمپانیای سۆمۆ-ش نوێنه‌ری هه‌یه له‌به‌نده‌ری جیهان و ده‌یبینێت چییه هیچ شتێكی شاراوه له‌مه‌دا نییه خاڵی دووه‌م ئه‌وه‌یه كه نرخی نه‌وت به‌رز و نزم ده‌كات ئه‌مه له‌یه‌ك ڕۆژدا ناخەمڵێنرێت، ده‌بێت ڕێژه‌كه‌ی و تێكڕای ئه‌وه وهربیگیرێت له كۆتایی مانگدا، ناتوانرێت بوترێت مادام ئه‌مڕۆ نرخه‌كه‌ی به‌رزبوەته‌وه، مانای وایه نه‌وته‌كه به‌و نرخه‌یه چونكه ئه‌مه پرۆسه‌یه‌كه كه‌له‌یه‌ك رۆژدا ته‌قدیر ناكرێت نرخی نه‌وت-یش جێگیر نییه به‌رده‌وام به‌رزو نزمی ده‌كات بۆیه هه‌موو مانگێك كه‌داهاته‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه مه‌رج نییه داهاتی ئه‌و نرخه بێت كه ئه‌و رۆژه ده‌رچووه به‌ڵكو داهاته‌كه به‌تێكڕایی مانگه‌كه وه‌رده‌گیرێت بۆیه ئه‌مه پرۆسه‌یه‌كی تۆزێك ئاڵۆزه ئه‌گه‌ر كه‌سێك شاره‌زا نه‌بێت له‌بواری نه‌وتدا تێناگات كه ئه‌و وورده‌كاریه چۆنه، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش هه‌مووی به‌پێی سیسته‌می ستانده‌ر ئه‌م كارانه ده‌كات، هه‌مووی كۆمپانیای بیانی سهرپهرشتیدهكات و هه‌روه‌ها كۆمپانیای دیلۆیت وردبینی مانگانه‌ی ده‌كات و هه‌موو سێ مانگ جارێكیش ڕاپۆرت بڵاوده‌كاته‌وه ده‌چێته به‌رده‌ست هه‌موو خه‌ڵك و په‌رله‌مانتارانیش، بۆیه ئه‌و شته به‌و شێوازه نییه كه‌نرخه‌كه‌ی به‌رزبێته‌وه یان نزم بێتهوهههر لێبڕینی مووچە وه‌كو خۆی دەبێت".
هەروەها راشیگەیاند: "حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان باسی ئه‌وه ده‌كات ده‌ڵێت ئێمه لێبڕینهكهمان خۆ گونجاندنه به‌پێی ئه‌و داهاته‌ی كه له‌به‌ر ده‌سته، داهاته‌كه‌ش دیاره چه‌ندی هی ناوخۆیه و چه‌ندی هی نه‌وته، خاڵێكی تر كه زۆر گرنگه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ئێستادا مانگانه زیاتر له 200 بۆ 220 ملیۆن دۆلاری نه‌وتی هه‌بووه، 200 ملیۆن دۆلاریشی داهاتی ناوخۆ بووه كه به‌مه نه‌توانراوه مووچه دابین بكرێت چونكه مووچه پێویستی به 755 ملیۆن دۆلاره مانگانه ئه‌گه‌ر به‌شێوه‌یه‌كی ته‌واو بدرێت، واته داهاتی حكومه‌ت نه‌وت و ناوخۆیه ئه‌وه‌ش بڕهكهیهتی بڕی مووچه زۆر زۆر زیاترهكه 80% بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌بات لە ئێستادا".
کەداهات بەمجۆرەیە وەک باستکرد ئەی کەواتە بۆ مووچەی فەرمانبەران بە نزیکەی دوو مانگ دابەش دەکرێت؟ لەوەڵامدا ڕێباز حەملان وتی: "ئێستا نه‌گه‌یشتوەته دوو مانگ، گه‌یشتوەته 40-45 رۆژ جارێك به‌ڵام حكومه‌ت ئه‌مساڵ پلانی هه‌یه كه‌ئه‌مساڵ ئه‌مه رێكبخاته‌وه زۆر به‌شێوازێكی باشتر".
یاریدەدەری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان وەڵامی ئەو پرسیارەشی دایەوە سەبارەت بەلێبڕینی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان و چارەنووسی مووچە نەدراوەکانی هەرێم لەو رووەوە دەڵێت: "ئه‌و ورده‌كاریانه لای وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوورییه كه‌چۆن ئه‌وه رێكده‌خاته‌وه، به‌ڵام ئێستا لە چوارچێوەی پڕۆژە یاسای 2021 ده‌سه‌ڵاتی ته‌واو له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه دراوه به هه‌ردوو وه‌زاره‌تی دارایی و پلان دانان بۆ رێكخستنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته له‌چوارچێوه‌ی بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستاندا، واتە له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و بودجه‌یه‌ی كه وه‌زاره‌تی دارایی و وه‌زاره‌تی پلان دانان دایده‌نێن بۆ هه‌رێمی كوردستان، ئه‌و ورده‌كاریانه لای ئه‌وانه"
وتیشی: "خۆگونجاندنێك دروست ده‌بێت له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌پێی ئه‌و داهاته‌ی كه له‌به‌رده‌سته به‌ڵام من دڵنیام كه ئێمه له‌حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ به‌غدا هه‌موو پابه‌ندبوونه‌كانمان جێبه‌جێ ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ینه رێكه‌وتن ئه‌وكاته مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمیش مانگانه له‌كاتی خۆیدا بێت به‌پێی داواكاریه‌كانی ئه‌وان بێت".
یاریدەدەری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە رێککەوتنی پەنجا ساڵەکە دەڵێت: "حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌موو ئه‌و مافانه‌ی كه هی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستانه داکۆکی لێ دەکات و هه‌موو ئه‌وكارانه‌ی كه ده‌یكات له‌پێناوی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستانه، ئه‌م رێكه‌وتنه فرۆشتنی نه‌وت نییه بۆ 50 ساڵ به‌ڵكو ئه‌مه گرێبه‌ستی بۆرییەکەیە کە نەوتی پێدا دەنێرێدرێت بۆ بەندەری جیھان لە تورکیا، كه پێویستی به‌شێوازێكی فه‌رمی هه‌یه كه نه‌وت بفرۆشرێت به‌م بۆریه نه‌وت ده‌فرۆشرێت، ئه‌و گرێبه‌سته بۆ ماوه‌ی 50 ساڵه بۆ ئه‌م بۆریه هیچ په‌یوه‌ندی به نه‌وته‌وه نییه، نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان بۆ 50 ساڵی داهاتوو نه‌فرۆشراوه ئه‌مه هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌یه ئه‌م رێكه‌وتنه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌كابینه‌ی حه‌وت ئەنجامیداوە، ئه‌م گرێبه‌سته‌ی كه كراوه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی هه‌رێمی كوردستانه ئه‌م گرێبه‌سته له‌ڕووی سیاسی و له‌ڕووی دارایی و هه‌یمه‌نه‌ی هه‌رێمی كوردستانه‌وه زۆر سوودی بۆ هه‌رێمی كوردستان هه‌بووه، نوێنه‌ری هه‌موو پێكهێنهرە سه‌ره‌كیه‌كانی حکومەتی هه‌رێمی كوردستان ئاگادارن، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئێستا كه نه‌وت ده‌فرۆشێت به‌پێی گرێبه‌ستی نه‌وت دهیفرۆشێت لەگەڵ کۆمپانیا بیانییەکان هیچ په‌یوه‌ندی نییه به‌م رێكکه‌وتنه 50 ساڵیه‌وه".
رێباز حەملان رەتیکردەوە لایەنەکانی هەرێمی کوردستان وەک ئەوەی بانگەشە دەکەن ئاگاداری رێککەوتنە پەنجا ساڵیەکە نەبن لەو رووەوە دەڵێت: "نه‌خێر ئه‌وه هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌یه چونكه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌موو كاتێك كه پێكهاتووه نوێنه‌ری هه‌موو حزبه سیاسیه‌كانی تیادا بووه، كه واژۆش كراوه نوێنه‌ره‌كانیان ئاماده‌ی ئه‌و رێكه‌وتننامه‌یه بوون، بۆ مه‌كته‌بی سیاسیه‌كانیشیان روونكراوه‌ته‌وه كه چی كراوه و چی نه‌كراوه، ئه‌و بابه‌ته دووره له‌ڕاستیه‌وه".
لەبەشێکی دیکەی وتووێژەکەی بەشی کوردی دەنگی ئەمریکا یاریدەدەرەکەی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە قاچاخچێتی لەخاڵە سنورییەکانی هەرێمی کوردستان وتی: "له‌مه‌ولا خه‌ڵك ده‌ستگیر ده‌كرێت چونكه هێزێكی هاوبه‌شی وه‌زاره‌تی ناوخۆ و وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له‌دوا كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بڕیاری لێدراوه كه‌سه‌ردانی هه‌موو خاڵه سنورییه‌كان ده‌كه‌ن، سه‌رۆك وه‌زیران جه‌ختی كرده‌وه كه‌ده‌بێت یه‌كه‌مجار له ئیبراهیم خه‌لیل و حاجی ئۆمه‌ران و ئه‌و گومرگانهوه ده‌ست پێ بكات ئینجا بچنه باشماخ و په‌روێزخان و خاڵه‌كانی دیكه، ئه‌و هێزه هێزێكی هاوبه‌شه‌و به‌ده‌سه‌ڵاته و هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی كه قاچاخچێتی ده‌كه‌ن و كه كاری نایاسایی و گه‌نده‌ڵی ده‌كه‌ن له‌سه‌ر سنووره‌كان رێ‌یان لێده‌گیرێت، كێ-ش به‌رده‌ست بكه‌وێت ده‌گیرێت".
"ئه‌وانه‌ی كه راسته‌خۆ كاره‌كه (قاچاخچێتی لەخاڵە سنورییەکان) ده‌كه‌ن، كه‌سانی گه‌وره له پشتیانه ورده‌كاریه‌كه‌ی لای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌یه بۆیه ئه‌و هێزه پێكهێنراوه بۆئه‌وه‌ی كه‌بتوانێت رێ له‌و كه‌سه باڵاده‌ستانه بگرێت"، یاریدەدەری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان وایوت.
رێباز حەملان جەختی لەسەر شێوازی دەستگیرکردنی ئەو کەسانە کردەوە و وتی: "به‌ڵێ چونكه داواكاری گشتی ئاگادار كراوه‌ته‌وه بۆ هه‌ركارێكی نایاسایی فه‌رمان بۆ ئه‌و لیژنه‌یه و ئه‌و هێزه هاوبه‌شه ده‌ربكات كه به‌پێی یاسا ده‌ستگیربكرێن".
حەملان ئەوەشی وت: "به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌و خاڵه سنوریانه ڕێك بخرێته‌وه و خه‌رجی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌باشی رێكبخرێته‌وه ئه‌و كه‌سانه‌ی كه به نایاسایی مووچه وه‌رده‌گرن ئێستا خۆشبه‌ختانه له وه‌زاره‌تی شه‌هیدان و له چه‌ندین وه‌زاره‌تی دیكه ژماره‌یه‌كی زۆر له‌وانه مووچه‌كانیان راگیرا و ده‌ستكراوه بهدۆزینهوهیان به‌دڵنیاییه‌وه یه‌كه‌م داهاتی هه‌رێمی كوردستان زیاد ده‌كات، دووه‌م بارودۆخی مووچه‌خۆران زۆر باشتر ده‌بێت، هه‌رچی داهاتێكیش بگه‌ڕێته‌وه بۆ پێدانی مووچه‌ی مووچه‌خۆران به‌كارده‌هێنرێته‌وه، هەرچەندە ناتوانم به‌ته‌واوه‌تی ژماره‌یه‌ك بڵێم به‌ڵام به‌ڕاستی پاره‌یه‌كی زۆر بۆ خه‌زێنه‌ی هه‌رێمی كوردستاندهگهڕێتهوه".
دەربارەی وادەی پێدانی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بۆ ئەم مانگە؟ رێباز حەملان وتی: "له 15/1 چونكه ساڵی دارایی هه‌یه خۆی له 20/1 ده‌ست پێده‌كات تا 20/12 كه حساباتی دارایی داده‌خرێت پێی ده‌ڵێن ساڵی دارایی كه له 20/1 ده‌كرێته‌وه به‌ڵام حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له 15/1 ده‌ست ده‌كاته‌وه به‌دابه‌شكردنه‌وه‌ی مووچه، وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری لیسته‌كانی ئاماده‌كردووه بۆ ئه‌و بابه‌ته".
سەبارەت بەداواکاری لامەرکەزی ئیداری کەباس دەکرێت بەمەبەستی چارەسەرکردنی کێشەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم، رێباز حەملان وتی: "یه‌كێك له خاڵه‌كانی كابینه‌ی نۆ بریتییه له‌لامه‌ركه‌زیه‌ت، ئێستا لیژنه‌یه‌كی هاوبه‌شی بۆ پێكهێناوه، ئه‌م لیژنه‌یه نوێنه‌ری پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانی تێدایه كه له‌حكومه‌تدان، سه‌ردانی هه‌ر سێ لایه‌نیش كراوه، كاری زۆر جددی بۆ كراوه كه به‌دڵنیاییه‌وه له‌م ساڵدا ده‌چێته بواری جێبه‌جێ كردنه‌وه".
هەروەها دەربارەی ئەوەی ئایا حکومەتی هەرێم رازی دەبێت بەغدا راستەوخۆ مووچە بداتە فەرمانبەرانی پارێزگایەک یا هەموو هەرێمی کوردستان؟ رێباز حەملان رایگەیاند: "هه‌رێمی كوردستان، هه‌رێمێكی ده‌ستورییه به‌پێی ده‌ستوری عیراق ئه‌م هه‌رێمه پێكهاتووه، ئه‌م هه‌رێمه بریتییه له پارێزگای سلێمانی، پارێزگای هه‌ولێر، پارێزگای دهۆك، پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ش، بۆیه ئه‌م هه‌رێمه هه‌موو ئه‌م پارێزگایانه له‌خۆده‌گرێت، به‌پێی ده‌ستوری عیراق دروست بووه هیچ شتێكی نایاسایی تێدانییه، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان داكۆكی له‌مافی خه‌ڵكی كوردستان ده‌كات، داكۆكی له قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات كه‌به‌خوێنی شه‌هیدان و قوربانیدانی ئه‌م میلله‌ته دروست بووه، هه‌ركه‌سێك بیه‌وێت ئه‌م هه‌رێمه پارچه پارچه بكات یاخود ئه‌م هه‌رێمه نه‌مێنێت مانای وایه دژی ئیراده‌ی میلله‌ته‌كه‌ی وه‌ستاوه".
یاریدەدەری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان دەشڵێت: "ئێمه هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ین كه مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان دابین بكه‌ین ئینجا له‌گه‌ڵ به‌غدا بكه‌وینه رێكه‌وتن بۆ هه‌موو هه‌رێمی كوردستان نه‌ك ته‌نها بۆ به‌شێكی، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێداگری ده‌كات له‌مووچه خۆرانی هه‌رێمی كوردستان لهزاخۆوە بۆ خانه‌قین، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌پێی ده‌ستووری عیراق قه‌واره‌یه‌كی خۆی هه‌یه ده‌بێت حكومه‌تی عیراق راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان مامەڵەبكات بۆ ئه‌وه‌ی كه ئه‌م مووچه‌یه دابه‌ش بكات، تائێستاش هیچ به‌ڵێنێك له‌لایه‌ن حكومه‌تی عیراقیه‌وه جگه له‌قسه نه‌بووه له‌م بابه‌ته، ئه‌مه ته‌نها كۆمه‌ڵێك له نوێنه‌رانی كورد به‌داخه‌وه ئیشی له‌سه‌ر ده‌كه‌ن كه دڵنیام نیه‌ته‌كه بۆ مووچه‌خۆران نییه نیه‌ته‌كه بۆ خۆیانە کە به‌رژه‌وه‌ندی حزبیان هه‌یه، به‌رژه‌وه‌ندی كه‌سییان هه‌یه كه ئه‌م بابه‌ته ده‌كه‌نه بابه‌تێكی سیاسی و ئه‌ویش به‌كاری ده‌هێنن دژی هه‌رێمی كوردستان و دژی پێكهێنه‌ره‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌گەرنا پێم وانییه له‌پێناو مووچه خۆراندا بێت، حكومه‌تی عیراقیش تا ئێستا به‌فه‌رمی هیچ كاتێك باسی ئه‌وه‌ی نه‌كردووه كه ئه‌و ده‌یه‌وێت راسته‌وخۆ مووچه دابه‌ش بكات به‌سه‌ر مووچه خۆرانی هه‌رێمی كوردستان، هیچ باسێكی واشی له‌گه‌ڵ شانده‌كه‌ی هه‌رێم نه‌كردووه، به‌دڵنیاییه‌وه شانده‌كه‌ی هه‌رێم ده‌گه‌ڕێنه‌وه به‌غدا و دانوستان بەردەوامە".
بابەتی زیاتر