KNA

ئەکتەری بەناوبانگی سوریا موعتەسەم نەهار ناسراو بە کەسایەتی فارس لە درامای "خۆشت نەوێم" کە لەسەر شاشەی کوردماکس پەخش دەکرێت، لە نوێترین کاری هونەریدا بەناوی دی ئێن ئەی شکستی هێنا و کەمترین بینەری هەبوو.


ماوەی 10 رۆژە زنجیرەیەکی نوێی عەرەبی بەناوی دی ئێن ئەی پەخش دەکرێت، کە تێیدا موعتەسەم نەهار و خانمە ئەکتەری لوبنانی دانیلا رەحمە رۆڵی سەرەکیان بەرجەستە دەکرد، لە سەرەتاوە بەهۆی ناونیشانی دراماکەوە بینەرێکی زۆر پەرۆش بوون بۆ بینینی.


دوای پەخشکردنی دراماکە بەپێچەوانەوە جگە لە بینەرێکی کەم رەخنەیەکی زۆر لە لاوازی چیرۆکی دراماکە گیرا و دەوتڕێت "درامایەکی تەواو لاواز سینارۆیەکی بێزارکەر بەڕاستی بە داخەوە"


بەشێکی زۆر لە توانج و رەنخەکان ئاراستەی موعتەسەم نەهار کراوە، بەهۆی ئەوەی بەشداری لە درامایەک کردووە کە شایەنی کەسایەتی ئەو نەبووە. 


موعتەسەم نەهار، لە ماوەی ساڵی رابردوودا کە ڤایرۆسی کۆرۆنا بڵاوبووە لە شەش کاری درامیدا لەسەر شاشەکان دەرکەتووە، ئەم کارەشی دەبێتە حەوتەم و ئەمەش کاردانەوەی هەبووە، هەندێک دەڵێن ئەمە هێمای سەرکەوتن و تواناکانیەتی، بەپێچەوانەوە بەشێک دەڵێن "موعتەسەم زیادەڕەوی دەکات لە دەرکەوتنی، هێندە پێویست نییە"

 

بابەتی زیاتر

سەرجەم مافەکانی پارێزراوە KNA . Copyright 2020 - Knanews.net ©