KNA

هەندێک لە خانمە هونەرمەندانی عەرەبی سەرەڕای سەرکەوتنیان لە بوارەکەی خۆیان و بوونی بینەر و هەوادارێکی زۆر، بەڵام زۆر کات بەهۆی زۆری پێکهێنانی ژیانی هاوسەرگیریەوە رووبەرووی رەخنە و توانج بوونەتەوە، لەم بابەتەدا باس لەو ئەکتەر و گۆرانیبێژانە دەکەین کە زۆرترین هاوسەرگیریان کردووە:

1-تەحیە کاریۆکا، ئەکتەر و سەماکاری میسری 14 جار ژیانی هاوسەرگیری پێکهێناوە.

2-غادە عەبدولرەزاق ئەکتەری بەناوبانگی میسری 10 جار ژیانی هاوسەرگیری پێکهێناوە.

3-نەجوە فوئاد ئەکتەری میسری ناسراو هەندێک دەڵێن 10 جار و هەندێک سەرچاوەش دەڵێن 12 جار ژیانی هاوسەرگیری پێکهێناوە، تەنها خاوەنی یەک کوڕە.

4-سەباح ئەکتەر و گۆرانیبێژی لوبنانی 9 جار ژیانی هاوسەرگیری پێکهێناوە، خاوەنی دوو منداڵ بووە.

5-ئەکتەر و سینەماکاری بەناوبانگی میسری سەوسەن بەدری تەمەن 63 ساڵ، شەش جار ژیانی هاوسەرگیری پێکهێناوە، یەکێک لە هاوسەرەکانی 20 ساڵ لە خۆی گەنجتر بوو.

6-سەماکار و ئەکتەری میسری فیفی عەبدە شەش جار ژیانی هاوسەرگیری پێکهێناوە و خاوەنی دوو کچە لە دوو هاوسەری جیا.

7-خانمە گۆرانیبێژی میسری ناسراو ئەنغام، 4 جار ژیانی هاوسەرگیری پێکهێناوە، لە ئێستادا تەنهایە و خاوەنی دوو کوڕە.

 

بابەتی زیاتر

سەرجەم مافەکانی پارێزراوە KNA . Copyright 2020 - Knanews.net ©