KNA

سەڕەڕای ئەوەی چەندین کەس لە ھەوڵی ئەوەدایە چەوری لەشی لابدات، بەڵام ئەمە مەحاڵ نییە ئەتوانی ئەم چەوریە بسوتێنی بە خواردنەوەی ئەم خواردنەوانە پێش خەوتن کە بریتیین لەمانەی خوارەوە:-

شەربەتی ئەنەناس:-
ئەنەناس دەوڵەمەندە بە ڕیشاڵەکان، بۆیە بۆ ماوەیەکی درێژ بە تێری ئەتھێڵێتەوە وە ڕێگری ئەکات لە نیشتنی چەوری لە دەوروبەری ورگ .

شەربەتی خەیار:-
ھەندێک خەیاری فرێش بکە بە شەربەت و ھەندێک ئاوی تێبکە، ئەم شەربەتە بخۆرەوە بۆ پێدانی ڤیتامینەکان و کانزاکان، ڕیشاڵەکان و دژە ئۆکسێنەکان بە لەش، دکتۆری ئۆنلاین ھەموو ئەم ماددانە یارمەتی کرداری ھەرسکردن ئەدەن، کێش دائەبەزێنن و شەکری خوێن ڕێککئەخەن.

چای سەوز:-
چای سەوز مێتابۆڵیزم خێرا ئەکات یارمەتی دابەزاندنی کێشی لەش ئەدات و ڕێگری لە زیادبوونی کێش ئەکات.

گیراوەی سرکەی سێو:-
سرکەی سێو  دژە بەکتریایەکی بەھێزە کەوا چارەسەری سکچوون و گرژی قۆڵۆن دەکات و گەدە ھێور دەکاتەوە، دکتۆری ئۆنلاین چەند مڵاکێک لە سرکەی سێو بخەرە ناو پەرداخێک ئاو و چەند پارچە سێوێکی تێبکە وە بیخۆرەوە پێش ئەوەی بخەوی.

چای زەنجەفیل:-
زەنجەفیل، دەرمانێکی سروشتی زۆر کاریگەرە بۆ چارەسەری قەڵەوی، ھەڵمژینی خۆراکەکان باشتر ئەکات یارمەتی کرداری ھەرسکردن و تواندنەوەی چەوری ورگ ئەدات.

گیراوەی شلێک(تووفەرەنجی) و لیمۆ:-
تووفەرەنجی دەوڵەمەندە بە چەندین ماددەی کیمیای و ڕووەکی، کە ڕێگری ئەکات لە نەخۆشیەکانی دڵ و شێرپەنجە و یارمەتیدەرێکی باشیشە بۆ دابەزاندنی کێش، ئەو ماددانەی لەناویدا ھەن ڕێگری لە التیھابات ئەکەن ودکتۆری ئۆنلاین ھۆڕمۆنەکان ڕێککئەخەن و کۆنتڕۆڵی شەکری خوێن ئەکەن .

چای بەیبوون:-
ئەم چایە یارمەتیدەرێکی باشە بۆ پاککردنەوەی لەش لە ماددە ژەھراویەکان، ھەروەھا ئازاری سینگ سووتانەوە  و ئاوسانی سک کەم دەکاتەوە لەگەڵ چەندین کێشەی تری گەدە.

شەربەتی ترێ و دارچین:-
ترێ،دکتۆری ئۆنلاین سەرچاوەیەکی دەوڵەمەندە بە دژە ئۆکسێنەکان و یارمەتی میتابۆڵیزم و دابەزاندنی کێش ئەدات، تەنھا ھەندێک شەربەتی ترێ بکەرە ناو پەرداخێک و ھەندێک داری دارچینی تێبکە و بیخۆرەوە.

ئەم خواردنەوە فرێشانە بخۆرەوە پێش خەوتن و چەوری ورگت بتوێنەوە لەکاتی شەودا

 

تاگ    تەندروستی

بابەتی زیاتر

سەرجەم مافەکانی پارێزراوە KNA . Copyright 2020 - Knanews.net ©