ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی ره‌خنه‌ له‌ هه‌ولی به‌هه‌رێمكردنی سلێمانی ده‌گرێیت و پێی وایه‌ كه‌ دروستبونی ئەو دەنگانە لە خۆڕا نییە.


ئارێز عه‌بدوڵا ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی له ‌لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تی خۆی له‌تۆره‌كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان نووسینێكی بڵاو كردۆته‌وه‌ له‌درێژه‌ی نووسینه‌كه‌ی دا ره‌خنه‌ تووند له‌ هه‌ولی به‌هه‌ریمكردنی سلێمانی ده‌گرێیت و ده‌لێت ئه‌م هه‌وله‌ گه‌نده‌لی بنبرناكات به‌ڵكو گه‌نده‌لی زیاتر ده‌كات .


باس له‌وه‌شده‌كات : دوای قوربانییەکی زۆر و مێژووییەکی پڕ لە خەبات و چەرمەسەری تا توانیمان قەوارەی هەرێمی کوردستان وەدەست بێنین، بەڵام ئێستا گوێم لە هەندێ دەنگ دەبێ، کە باسی جیاکردنەوەی سلێمانی یاخود دروستکردنی هەرێمێکی دی دەکەن.


ئاماژەی بەوەشكردووە: لەبەر کەموکورتیەکانی دەسەڵات و گەندەڵی ئێمە ئەو دەسکەوتانەی تێکەڵکردنەوەی هەردوو ئیدارەکە نادیدە بگرین.


 پێشی وایه‌ هه‌وڵی به‌هه‌رێم كردنی سلێمانی گەندەڵی لە هەردوو هەرێمەکە زیاتر تەشەنە دەکا و سیستەمی حوکمڕانی هەردوو هەرێمەکە خراپتر دەبن.


ئەم وتانەی ناوبراو لەكاتێكدایە كە له‌ ماوه‌ی رابردوو گرووپێیك پێكهێنرابوو بۆهه‌ولی به‌هه‌رێمكردنی سلێمانی و كردنی چه‌ندین چاڵاكی جۆراو جۆر و كۆكردنه‌وه‌ی واژۆی هاوڵاتیان بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌.

بابەتی زیاتر

سەرجەم مافەکانی پارێزراوە KNA . Copyright 2020 - Knanews.net ©