ئەندامێكی فراكسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی كوردستان لە نوسینێكدا لە هەژماری تایبەتی خۆی بڵاویكردەوە، "ئەنجومەنی وەزیرانی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لە جیاتی وەرگرتنی باج لە ئوتومبێلی تایبەتی هاوڵاتی، پێویستە پێداگر بێت لە وەرگرتنی باجی كارگە و كۆمپانیا بچوك و گەورەكان، هەر یەكەو بەپێی قەبارەی خۆی" .


شایان عەسكەری، لەنوسینەكەیدا ئاماژەی بەوەشكردوە، لە كۆی 26 كارگە لە سنوری ناحیەی بازیان تەنها 6 كارگە باجیان داوە، ئەوانی تر، یان بەخشراون لە باج یان قەرزارن و ئاگادار كراونەتەوە، وتەنها لە ساڵی 2019 بڕی باجی نەدراو بە بەخشراو و قەرزەوە بریتیە لە 200 ملیۆن دیناری عراقی".


ئاماژەی بەوەشكردوە، "لە داواكاری گشتی سكاڵامان لەسەر ئەو كارگانە تۆمار كردوە تاكو  رێكاری یاساییان بەرامبەر بگرنە بەر، و پابەندیان بكەن بە پێدانی باج، هەروەها سەبارەت بە شوێنی گەشتیاری چیای كۆڕەك، بەداخەوە بە پێی یاسای وەبەرهێنان ژمارە 4ی ساڵی 2006 بۆ ماوەی 10 ساڵ بەخشراوە لە باج، كە داهاتی ساڵانەی 18 ملیار دیناری عراقیە، وجەخت دەكاتەوە پێویستە ئەم یاسایە هەموار بكرێتەوە".

بابەتی زیاتر

سەرجەم مافەکانی پارێزراوە KNA . Copyright 2020 - Knanews.net ©