کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، تا ئێستا ٤٣٣ حزب داواکاریان پێشکەشکردووە تا خۆیان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق تۆماربکەن، 128 حزبیش تۆمارکردنیان رهتکراوهتهوه.
کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان لە عێراق لە راگەیاندراوێکیدا ئاشکرایکرد: تا ئێستا ٤٣٣ حزب داوایان پێشکەش کردووە بۆ تۆمارکردنی ناوەکانیان لە کۆمسیۆن، لەو ژمارەیەش ٢٢٥ حزب پەسەندکراون و تۆمارکراون.
کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان لە عێراق ئاماژەی بەوەشکرد" ٦٣ حزبی نوێ دامەزراون و داوای تۆمارکردنیان لە کۆمسیۆن کردووە".
بەگوێرەی راگەیاندراوەکەی کۆمسیۆن، ١٢٨ حزب وەرنەگیراون و ناویان تۆمارنەکراوە، هاوکات ١٧ حزب خۆیان داوای کشانەوەیان لە تۆمارکردن کردووە.
کۆمسیۆن ئاشکراشیکرد، لە هەڵبژاردنی ئەمساڵدا ٢٥ ملیۆن هاوڵاتی عێراقی مافی دەنگدانیان هەیە و لە نێویشیاندا ئەو کەسانەی ٢٠٠٣ لەدایکبوون.
پێشتر کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان لە عێراق رایگەیاندبوو: لە ٩ تا ١٦ی ئەم مانگە وادەی تۆمارکردنی حزب و لیست و قەوارە سیاسییەکانی بەشداربووی هەڵبژاردنە پەرلەمانییە پێشوەخەتەکەی شهشی حوزەیرانی ئەمساڵی عێراقە و لە نۆی مانگیشەوە تا 28ی ئەم مانگە وادەی خۆتۆمارکردنی کاندیدەکانی پەرلەمان دەبێت.