KNA

خانمە ئەکتەر و گۆرانیبێژی جیهانی ناسراو مادۆنا، بە فیلمێک چیرۆکی ژیانی دەگێڕێتەوە و کاتی ئەوە هاتووە ئەکتەری سەرەکی دیاریبکات.


بەگوێرەی هەواڵی میدیا جیهانییەکان، مادۆنا سەرقاڵی ئامادەکردنی فیلمێکی سینەماییە دەربارەی چیرۆک و بەسەرهاتەکانی ژیانی خۆی، بە هاوبەشی لەگەڵ دەرهێنەر دیابلۆ کۆدی کاری نوسینیان بۆ ئەنجامداوە، تا ئێستا ناوی فیلمەکە روون نییە، بەڵام دوو هەڵبژاردن لەبەردەم مادۆنایە بۆ ئەوەی رۆڵی ژیانی خۆی پێ بسپێرێت.


بەپێی زانیارییەکان ئەگەری زۆرە خانمە ئەکتەر فلۆرانس پوغ هەڵبژاردەی یەکەم بێت، کە تەمەنی 25 ساڵە و رۆڵی لە زۆر فیلم و زنجیرەی بەناوبانگدا هەبووە وەک the little women، هاوکات ژولیا گارنەر هەڵبژاردەی دووەمە و لە فیلمی Ozark  ناوبانگی هەیە و تەمەنی 26 ساڵە، بەڵام شێوەی بە مادۆناش دەچێت.


بەشێکی زۆر لە هاوکارانی مادۆنا هەڵبژاردەی یەکە م فلۆرانسیان پێ گونجاوە بۆ ئەو رۆڵە بەڵام هێشتا دیارینەکراوە، مادۆنا لە پۆستێکدا دەربارەی فیلمەکەی دەڵێت " دەبێت ئەو گەشتە جوانەی ژیانم بگێڕمەوە کە لە ژیاندا وەکو هونەرمەند و سەماکار و میوزیکژەن پێیدا تێپەڕیووم، بەشی سەرەکی فیلمەکەش بێگومان میوزیک دەبێت".

 

بابەتی زیاتر

سەرجەم مافەکانی پارێزراوە KNA . Copyright 2020 - Knanews.net ©