KNA

پریانکا چۆپرا، ئەستێرەی دیاری هیندستان و بۆلیود دوای چوونی بۆ ئارایشتگا و شکاندنی یاساکان رووبەرووی توانج و رەخنەی توند دەبێتەوە.


کۆتایی هەفتەی رابردوو پریانکا چۆپرا سەرەڕای گرتنەبەری رێوشوێنی توند بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە لە لەندەن، دەچێتە ئارایشتگا لەگەڵ دایکی بەمەبەستی گۆڕینی ستایلی قژیان، ئەمەش لە کاتێکدایە کە بەپێی یاسا کردنەوەی ئارایشتگاکان قەدەغەیە.


پریانکا چۆپرا بە بڵاوکردنەوەی گرتە ڤیدیۆییەکانی لەناو ئارایشتگا و ئەنجامدانی جوانکاری بۆ قژ، رووبەرووی توانج و رەخنەیەکی زۆر دەبێتەوە و پێیان وایە یاساکانی شکاندووە لە کاتێکدا ڤایرۆسی کۆرۆنا زۆر  بەربڵاوە لەو ناوچەیە.


بەپێی هەواڵەکەی دەیلی مەیلی بەریتانیا و لێدوانی پۆلیس، ئەو کاتەی پریانکا چۆپرا رووی کردووەتە ئەو ئارایشتگایە بەناوی josh wood هێشتا بڕیار داخستنی نەدراوە و کاتژمێرێک دواتر ئەو بڕیارە دراوە.

 

بابەتی زیاتر

سەرجەم مافەکانی پارێزراوە KNA . Copyright 2020 - Knanews.net ©