KNA

ئەکتەری بەناوبانگی بەریتانی ڕۆوان ئاتکینسن ناسراو بە کەسایەتی مستەر بین، ماندوو بووە لەو رۆڵەی بە هەموو جیهانی ناساند و چیتر نایەوێت دووبارە بێتەوە.


زنجیرە فیلمی مستەر بین، یەکێکە لە پڕ بینەرترین زنجیرەکان کە بەشێوازی ئەنیمەیشنیش هەیە و ڕۆوان ئاتکینسن رۆڵی سەرەکی بەرجەستە دەکات و لەلایەن ڕۆوان و ریچارد کەرتسەوە بەرهەمێندراوە لە ساڵی 1990.


هەرچەندە ئەم زنجیرە لە ئێستا نەماوە، بەڵام بینەری لەدەست نەداوە و یەکێکە لە خۆشترین فیلمە کۆمیدیەکان، رۆوان بە دەنگی تا ئێستاش بەشدارە لە زنجیرە ئەنیمەیشنەکانی مستەر بین، بەڵام لە لێدوانێکیدا بۆ رادیۆ تایمز دەڵێت "بەڕاستی ماندوو بووم لە کەسایەتی مستەر بین، نامەوێت هەرگیز جارێکی دیکە ئەو رۆڵە بەرجەستە بکەمەوە، هیچ چێژیشی لێنابینم کاتێک بە دەنگ بەشدار دەبم لە کەسایەتی ئەنیمەشنی مستەر بین.


رۆوان ئاتکینسون لەدایکبووی 1955، ماستەری لە ئەندازیاری کارەبادا بەدەستهێناوە، ئەکتەرێکی بەناوبانگی ناو جیهانی فیلمە کۆمیدییەکانە و لەهەمانکاتدا ڕۆڵی لە چەندین جۆری فیلمی تردا بینیەوە، یەکێکە لە دەوڵەمەندەکانی بەریتانیا و خاوەنی چەندین پێشانگای ئۆتۆمبیلە.


بەپێی زانیارییەکان تۆڕی جیهانی نێتفلێکس لە ئێستادا ئامادەکاری بۆ زنجیرەیەکی نوێی کۆمیدی دەکات، لە ژێر ناونیشانی Man vs Bee،  ئەمەش دوای ماوەیەکی زۆر دوورکەوتنەوەی لە هونەری کۆمیدیا.

 

بابەتی زیاتر

سەرجەم مافەکانی پارێزراوە KNA . Copyright 2020 - Knanews.net ©