KNA
مەسعود ئۆزێلى بەڕەچەڵەک کوردى یاریزانى ئارسناڵى ئینگلیزى، کە بەتەواوى لە دەرەوەى هەژمارەکانى یانەکەیدایە، لە تۆڕى کۆمەڵایەتى تویتەر ئاماژەى بەوەکردووە، پەشیمان نییە لەوەى پەیوەندى بە یانە ئینگلیزیەکەوە کردووە.

ڕاپۆرتە ڕۆژنامەنوسیەکانیش باس لەوەدەکەن، ئۆزێل، کە کۆتایى ئەم وەرزە گرێبەستەکى تەواودەبێت، لە هاوینى داهاتوو یانەکەى بەجێدەهێڵێت و خۆشى دەڵێت "تا ئێستا ساتى بەرز و نزمى زۆرم هەبووە، بەڵام بەشێوەیەکى گشتى پەشیماننیم لە بڕیارى پەیوەندیکردنم بە ئارسناڵەوە".

ڕاگەیاندنەکان دووپاتیدەکەنەوە، ئۆزێل گفتوگۆى لەگەڵ یانەکانى فەنەرباخچەى تورکى و دى سى یونایتدى ئەمریکى کردووە، هاوکات ئۆزێل خۆى دەڵێت "فەنەرباخچە وەک ڕیاڵ مدرید وایە لە ئیسپانیادا، گەورەترین یانەى تورکیایە، هەموو کەسێکى ئەڵمانى تورکیش هاندەرى یانەیەکى تورکییە، منیش هاندەرى فەنەرباخچەم، حەزەکەم لە تورکیا و ئەمریکا یارى بکەم، بەڵام گەر بچم بۆ تورکیا تەنیا یارى بۆ فەنەرباخچە دەکەم".

 
تاگ    وەرزش

بابەتی زیاتر

سەرجەم مافەکانی پارێزراوە KNA . Copyright 2020 - Knanews.net ©